سەمپۆزیومی زمانی کوردی بەردەوامە

یەکەمین سەمپۆزیومی زمانی کوردی لە لایەن لقی سەندیکای پەرەوەردەی وانەوە ئەنجام دراو و لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.

سەمپۆزیومی زمانی کوردی

یەکەمین سەمپۆزیومی زمانی کوردی کە لەلایەن سەندیکای کادرانی پەروەردە و زانستی (Egîtîm Sen) لە وان پێکدەهێنرێت، لە ڕۆژی دووەمی چالاکیەکانیدا بەردەوامە. لە دانیشتنی سەمپۆزیومی ئەمرۆدا بابەتی "دەرفەت و کێشەکان لە پەرەوەردەی زمانی کوردی دایکدا' گفتوگۆییان لەبارەوە کرا.

ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆناهی و نوسەران خایلازا رەشید، شوان ئەرتیسی کە لە بواری زمانەوەنیدا لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەندامی لقی سەندیکای پەرەوەردەی وان ئەحمەد یاشار لە دانیشتنەکەدا بەشدرابوون.

خایلازا رەشید سەرنجی خستە سەر سیاسەتی گۆشەگیرکردنی زمانی کوردی لە قەفقازیا و وتی: " هەر گەلێک ئاگاداری زمانی دایکی خۆی نەبێت ئەوا لە ناودەچێت. گەلی کورد ماوەی ٣٠٠ ساڵە لە قەفقازیا دەژێت. خەونی کوردان پاراستنی زمانەکەیانە. بۆیە پێویستە گەلی کورد ماڵەکانی خۆیان بگۆڕن بۆ پەرەوەردە و پاراستنی زمانی کوردی."

هەرەوەها لێکۆڵەری زمانەوان ئەحمەد یاشار باسی لە گرنگی زمانی دایکی کرد و وتی: "سەدەیەکە نکۆڵی لە زمانی کوردی دەکرێت. چەندین سیاسەتی تواندنەوەیان خستۆتە میراتییەوە و لە ئێستاشدا بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠١٣دا دەوڵەت ڕێگەی بەوەدا لە قوتابخانەکاندا وەک وانە بگوترێتەوە، بەڵام هەرکات بیەوێت ڕایدەگرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو پەرەوەردەیی زمانی کوردی کە لە قوتابخانەکەدا دەوترێتەوە وەک قاچاخ وایە. بۆیە بۆئەوەی لە قوتابخانەکاندا وانەی پەرەوەردەی زمانی کوردی بخوێنرێت، پێویستە هەموو ڕێگەیەک بگریینەبەر."