دەوڵەتی تورک لە شەهبا منداڵێکی کوشت
لە هێرشەکەی رۆژی شەممەی سوپای تورکی داگیرکەر، فارش ئیبراهیمی تەمەن ١٣ ساڵ کە بە سەختی بریندارببوو، ژیانی لەدەستدا.
لە هێرشەکەی رۆژی شەممەی سوپای تورکی داگیرکەر، فارش ئیبراهیمی تەمەن ١٣ ساڵ کە بە سەختی بریندارببوو، ژیانی لەدەستدا.
منداڵێک بە ناوی فارس ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ کە لە گەڵ برایەکی خۆی و دوو هاوڕێی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەهبا بریندارببوو، شەهیدبوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ گوندەکانی سموقا، تل مەدیق، تل جیجان و بەنداوی شەهبا و ئوم هۆشی سەر بە کانتۆنی عەفرین- شەهبای بە کاتیوشا و هاوەن تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر بەنداوی شەهبا دوعا حەسەن تەمەن ١٦ ساڵ، خەدیجە ئیسماعیل تەمەن ١٥ ساڵ، مەتەر ئیبراهیم تەمەن ١٤ ساڵ و فارس ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ برینداربوون.
منداڵە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شارۆچکەی فافین. دوعا حەسەن و خەدیجە ئیسماعیل دوێن دوای وەرگرتنی چارەسەر گەرآنەوە بۆ ماڵەوە. مەتەر ئیبراهیم کە قاچێکی لەدەستداوە هێشتا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیسکی بۆ دەرکرێت.
فارس ئیبراهیم کە بە سەختی بریندارببوو، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئاڤرین شەهیدبوو.
هـ. ب