تەڤ-دەم: دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی زیاتر دەکات
تەڤ-دەم ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک سوود لە بێدەنگییی نێونەتەوەی وەردەگرێ و هێرشەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەکات.
تەڤ-دەم ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک سوود لە بێدەنگییی نێونەتەوەی وەردەگرێ و هێرشەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەکات.
تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ئامانجگرتنی گۆڕەپانی مەدەنی و چاندییەکان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەم ڕۆژانەدا گوندی کانتۆنەکانی عەفرین-شەهبا و منبج بە سەختی بۆردوومان دەکات. ڕاگەیاندرا لە گوندی سموقەی شەهبا کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام داوە، لە دەرنجامیشدا ژمارەیەی زۆری سڤیل برینداربوون کە منداڵیشی تێدایە.
هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێرشی ڕاستەوخۆ لەسەر گۆڕەپانی چاندی و هاوڵاتیان پێشێلکردنی یاسایە و دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی 'هەرشتێک بێتە پێشی دەیسوتێنێت' بەڕێوەدەبات. ئەم سیاسەتە بەردەوامیدانە بە سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی تەڤ-دەمدا ئەوە دەسنیشانکراوە لە پێش هەمووانەوە کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سەپاندنی گەمارۆی حکومەتی شامدا بەرخۆدان دەکەن و دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بەرخۆدانی بە ئیرادەی گەل زیاتر دەکات. ئەم ئیراد و بەرخۆدانەش زەمینەی ژیانی ئازادە. بۆیە وەک تەڤ-دەم بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی دەکەین، گوشار لە سەر دەوڵەتی داگیرکەر بکات هێرش و تاوانەکانی لە دژی دانیشتوانی هەرێمەکە ڕاوەستنێت. دەوڵەتی تورک سوود لە بێدەنگی نێونەتەوەی وەردەگرێت و هێرشەکانی زیاتر دەکات."