ئامەد سپۆر بووە پاڵەوان و گەیشتە خولی پلە یەک

ئامەد سپۆر لە گرووپی سووری خولی پلە دوو لە یاریگای خۆی لەگەڵ مەنەمەن بەلەدیەسپۆر یەکسان بوو، بەمەش بووە پاڵەوان.

ئامەد سپۆر بووە پاڵەوان

ئامەد سپۆر بە جیاوازی ٣ خاڵ و ١٠ گۆڵ لە گرووپی سووری خولی پلە دووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا پلەی یەکەمی گرتووە، لە یاریگای خۆی لەگەڵ مەنەمەن بەلەدیەسپۆر یاری کرد. دەیان هەزار هاندەری ئامەد سپۆر لە یاریگا ئامادەبوون و بە بەرزکردنەوەی درووشم پشتگیری خۆیان بۆ تیمەکەیان دەربڕی.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو تیم یەکسان بوون. لە گێمی دووەمیش هەردوو تیمەکە سەرەڕای دەرفەتەکان بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن. پاش ئەوەی ناوبژیوان ٤ خولەکی زیادەی خستەسەر یارییەکە، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە ئامەد سپۆر بە جیاوازی خاڵ و گۆڵ بووە پاڵەوانی خولەکە.