٢٠٧ رۆژە هیچ هەواڵێکی رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد نازانرێت
ماوەی ٢٠٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لە بارەی هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد نازانرێت کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە.
ماوەی ٢٠٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لە بارەی هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد نازانرێت کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە.
هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز سلێمان ئەحمەد رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەردان چووبووە لای بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب. رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەو کاتەیدا دەیویست لە دەروازەی پێشخابور (سێمالکا)وە بگەڕێتەوە بۆ باشوو، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندرا و ٢٠٧ رۆژە هیچ هەواڵێکی نازانرێت.
دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێنکردنی سلێمان ئەحمەد، ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد کە گوایە رفاندنی رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد 'بەهۆی کاری رۆژنامەوانیەوە نەبووە' و هەڕەشەی سزادانی سلێمان ئەحمەدـیان کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماوەی ٥ ساڵ بوو سلێمان ئەحەمد وەک هەواڵساز لە بەشی عەرەبی رۆژ نیوز کاری دەکرد.
دوایین جار لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ تیپی پارێزەرانی بۆ ئەوەی چاویان بە سلێمان ئەحمەد بکەوێت، سەردانی دادوەریان کرد. دادوەر فەرمانی کرد کە پارێزەران چاویان بە سلێمان ئەحمەد بکەوێت. بەڵام دوای ئەوەی پارێزەران چوونە ئاسایشی دهۆک جارێکی دیکە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە دهۆک رێگری لە پارێزەران کرا و فەرمانی دادوەر پشتگوێ خرا.
هـ . ب