ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"لەهەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١١ی ئایار کاتژمێر ١٢:٢٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.
١٧ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم چالاکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا. باسکی یەکەمی چالاکیەکە؛ بە شێوەیەکی کارگەر لە شۆفڵێکی داگیرکەرانیدا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. باسکی دووەمی چالاکیەکە؛ گورز لە دوو سەنگەری داگیرکەران درا.
١٧ی ئایار کاتژمێر ١٥:٥٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا.
١٧ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و لەناوبرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٧ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٤٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و لەناوبرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
١٦، ١٧ و ١٨ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، ١٨ جار بە گازی کیمیایی ژەهواری، یەک جاریش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و ٥ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
١٦ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٦ و ١٧ی ئایار گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکورک ٢ جار، گۆڕەپانی شاخی زەنگیل و دەشتی کافیا لە هەرێمی گارە ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی، شێلازێ، دەرگەلێ و سەرێ مەتینای هەڕێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار؛ بە گشتی ١٣ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٦ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، گۆلکا و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".
هـ . ب