لە زاخۆ دوو کەس کەوتنە ناو ئاوەوە و خنکان
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زاخۆ رایگەیاند، کە دوو کەس کەوتوونە ئاوەوە و خنکاون، بەڵام تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زاخۆ رایگەیاند، کە دوو کەس کەوتوونە ئاوەوە و خنکاون، بەڵام تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند کە دوو کەس کەوتوونەتە رووبارەوە و خنکاون.
راگەیەندرا کە پێشنیوەڕۆی دوێنێ کوڕ و کچێکی گوندی گوزگیرانی ناوچەی سجێلا کەوتوونە ناو ئاوەوە خنکاون.
راگەیەندرا کە تائێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەوە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبارەی شێوازی کەوتنە ناو ئاو و تەمەن و ناسنامەی ئەو دوو کەسە خنکاوەوە هیچ زانیارییەکی رانەگەیاندووە.
شایەنی باسە دوێنێ لە سنووری شارۆچکەی چۆمانیش باوک و کوڕێک کەوتبوونە ناو ئاوەوە و ژیانیان لەدەستدابوو. تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و تائێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە.
هـ . ب