بە دیمەن

لە قامیشلۆ ڕێپێوانی ژنان دژی گۆشەگیری

لە قامیشلۆ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانی ژنان دژی گۆشەگیری

ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە شاری قامیشلۆ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.

سەدان ژن و ئەندامانی ڕێکخراو و دەزگاکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بکوژ ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.

پاشان جەماوەر لە چوارڕیانی ئەلفەلاحین خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار شیراز حەمۆ ڕایگەیاند ژنان سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و گوتی: "شەڕەکەی ئیمراڵی، شەڕی شکۆ و هەبوونی ئێمەیە، بۆیە دەبێت دژی گۆشەگیری تێکۆشان مەزنتر بکەین".

شیراز تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ژنان دژی گۆشەگیری و ڕایگەیاند پیلانگێڕیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی ژنان پووچەڵ دەکرێتەوە.

هەروەها دووپاتی کردەوە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.