لەشاری باسلی سویسرا شەوی هونەری بۆ دەنگبێژان بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕۆشنبیریی مەد لە سویسرا شەوێکی هونەریی بۆ دەنگبێژان و گۆرانبیژان لە شاری باسل رێکخست.

شەوی هونەریی دەنگبێژان و گۆرانیبێژان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە باسل بەڕێوەچوو. دەنگبێژان شەمدین، باران بازید، دەلیل مامیش، بەرفین دەمیر، نەورۆز، حیکمەت تۆکتاش و ئۆزان پەروەر بەشدارییان لە شەوە هونەرییەکەدا کرد.

بزووتنەوەی رۆشنبیری و هونەر ڕایگەیاندووە، چالاکییەکان لەسەر کولتور و هونەری کوردی بەردەوام دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا لە ٣-٤ی کانوونی یەکەم و لە ڕۆژانی فیلمی کوردی لە باسل، لە رۆژانی  ١٣-١٦ی نیسان بۆ هەفتەی رۆشنبیریی کورد لە باسل و لە ماوەی مانگی کانوونی یەکەمدا لە سویسرا کامپی فۆلکلۆر لەگەڵ کۆنسێرت رێکدەخەن.

ژ.ت