دەرهێنەر ئارجەنتیەری خەڵاتەکەی خۆی پێشکەسبە گەلی رۆژئاوا کرد

دەرهێنەری ئیتاڵی بێنێدێتا ئارجینتیەری کە لە ٣٢ هەمین فستیڤاڵی فیلمدا خەڵاتی وەرگرت، وتی، " خەڵاتەکە پێشکەش دەکەم بە گەلی بوێری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە رۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر دەکوژرێن".

لە ٣٢ هەمین فستیڤاڵی فیلمی کۆڵن کە لە شەش بەشی جیاجیادا خەڵات دابەش کرا، بێنێدێتا بە بەڵگە فیلمی "زی ماچمەیکر" خەڵاتی فۆنیکسی وەرگرت.

بێنێدێتا ئارجێنتیەری لە مەراسیمی بەخشینی خەڵات بەم جۆرە قسەی کرد:" لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی کورد، عەرەب، ئاشوری و ژنان کۆمەڵگایەکی دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان کۆمەڵگایەکی نوێ دادەمەزرێت. کۆمەڵگای نوێ هێدی هێدی بەرەو پێش دەچێت بەڵام ئێمە هەموومان لێوەی فێری شت دەبین. ئەوان لە دژی داعش تێکۆشان. لەپێناو ئەوروپییەکان بەرامبەر بە داعش وەستانەوە. بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئاسان نەبو. ئەوان بەتایبەتی لە دۆخێکدان کە دەوڵەتی تورک مرۆڤەکان بە تایبەتی ژنان بە درۆن دەکوژێت. دەبێت مرۆڤلەبیری نەکات ئەو خەڵاتە دەکرێتە دیاری ئەو مرۆڤە ئازایانەی لەوێن".

هـ . ب