بە دیمەن

بەسێ ئەرزینجان: تێکۆشان لە دژی پیاوسالاری هونەرێکە -نوێ کرایەوە-

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە دەست نیشانی کرد، تێکۆشان دژی پیاوسالاری هونەرێکە.

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە بەشداری لە بەرنامەی خوەبوونی ژن تیڤی دا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ئارژین بایساڵی سەبارەت بەو ڕۆڵانەی کە سیستەمی سەرمایەداری بۆ ژن و پیاوی دیاری کردووە دایەوە.

هەڵسەنگاندنی بەسێ ئەرزینجان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٦دا باسی 'کوشتنی پیاو'ی کردبوو. ئەمەش لە زۆر لاوە بە هەڵە لێ تێگەیشتن. مەبەستی عەبدوڵا ئۆجالان چی بوو؟

تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بوو. دوو شت بە زۆری ناچارمان دەکەن. یەکەم کۆیلایەتی ژن. دووەمیان دەسەڵاتداری پیاوە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێک ویستویەتی ژنان لە هەموو بوارێکەوە پێشبکەون. چ لە ڕووی تێگەیشتنەوە، چ لە ڕووی پێگەو و ژیانەوە، ژنانی بەشداری ژیان کردووە و ئاستێکی بۆ خوڵقاند. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا هەوڵیداوە ڕوانگەی هەژموونخوازی و دەسەڵاتداری بگۆڕێت. چونکە ئەم ڕوانگە و هەڵسوکەوتە مەترسی دروست دەکات. بە جۆرێک هەموو ژیان لەناو دەبات. دەزانین کۆمەڵگا یەک ڕەنگی نییە و تەنها پیاوان لەم ژیانەدا ناژین. ژنیش هەیە، منداڵ، گەنج و پیر هەیە. بەڵام دەسەڵاتداری پیاو وای کرد کە هەموو کۆمەڵگای بە پێی بەرژەوەندی خۆی ڕێکخستووە. ئیرادەی بەشەکانی تری کۆمەڵگای لەناوبردووە، بۆیە کوشتنی پیاو واتە پیاوی دەسەڵاتدار بنەمای بنەڕەتی سۆسیالیزم و ژیانی ئازاد پێک دەهێنێ. کاتێک دەڵێن کوشتنی پیاو بێگومان مەبەست ئەم عەقڵیەتەیە نەک لە لایەنی فیزیکیدا. بە تایبەت لە ڕووی تێگەیشتن، کەسایەتی، ژیان، لە ناو ماڵدا، لە سیاسەتدا، کوشتنی دەسەڵاتداری پیاوە.

ئێمە لە کوردستان بە جۆرێکی تر تێکۆشان دەکەین، لە ڕووی تێگەیشتن و تێکۆشانی جێندەرییەوە تێکۆشانێکی قووڵتر و فرەلایەنە بەڕێوە دەبەین، بە پێچەوانەی شۆڕشەکانی دیکە. شۆڕشەکانی تر چۆن بوون؟ شۆڕشەکەیان لەهەمان شێوەی خۆیدا بەىێ هیچ گۆڕانێک مایەوە. گۆڕانکارییەکی کەمیان لە ژیان و کەسایەتیدا ئەنجامدا، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییان نەکرد. بەتایبەت پیاوان نەگۆڕان و وەک خۆیان مانەوە. تەنها چینێک، نەتەوەیەکیان بە بنەما وەر گرت. بەڵام ئێمە لە شۆڕشەکەماندا ژن بە بنەما دەگرین. چونکە زۆرترین چینی ستەملێکراوی کۆمەڵگا ژنانن. ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش هەموو شتێک ئازادی بۆ ژنان پێویستیەکە. چونکە ئەگەر ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت. لە ژیانی ڕۆژانەی پیاودا؛ لە هەموو ڕوویکەو، لە لایەنی شێوەی ژیان، تەنانەت ڕۆیشتن، قسەکردن، تێکەلاوی، تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتداری پیاوی دەبینرێت. سەرۆک ئاپۆ دەڵێت پیاوێکی لەو شێوەیە ئازاد نییە. ئەم پیاوە پێویستە ئەم تایبەتمەندیانە لە خۆیدا بکوژێت. پێویستە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژنان و کۆمەڵگادا بگۆڕێت و تایبەتمەندییە دەسەڵاتدارییەکەی بکوژێت و وەک پیاوێکی ئازاد بەسەریدا زاڵ بێت و خۆی بنیات بنێتەوە. کاتێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٩٦دا باسی کوشتنی پیاوی کرد، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە. هەمووان سەریان سوڕما. سەرۆک ئاپۆ بە یەکەمین ئاراستەی سۆسیالیزم پێناسەی کرد و بەردەوام چالاکییەکانی لەو ڕووەوە بەڕێوە دەبرد.

ڕەنگە بگەڕێینەوە بۆ پێش لەوە. ئەم پیاوسالارییە چۆن پەرەی سەند؟ ئایا ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ گەشە سەندنی پیشەسازی؟ ئایا هیچ کاریگەرییەک دەوڵەت نەتەوە بووەتە هۆی دەسەڵاتداریی پیاوەوە؟

مێژووی دەسەڵاتداری پیاو دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ٥٠٠٠ ساڵ و قۆناغ بە قۆناغ پەرەی سەندووە. بەڵام بە تایبەتی لەم ٢٠٠ساڵەی دواییدا پیاوسالاری زیاتر دەسەڵاتی سەندووە. چونکە سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری لە بنەڕەتدا لەسەر ڕەنجی ژنان بنیات نراوە. چەندە زیاتر ژنی داگیر کرد، ئەوەندە گەورەتر بوو. لەم سەردەمەدا کۆیلایەتی ژن زۆر قووڵە. پێشتر هەبووە، بەڵام کاتێک زانست پەرەی سەند، تەکنەلۆژیا پەرەی سەند، سیستەمی سەرمایەداری لە ڕووی دارایی و بازرگانییەوە گەشەی کرد، دۆخی ژنان زیاتر تێک چوو و کۆیلە بوو. ئێستا نەتەوە دەوڵەتەکانیش ژنان لەناو دەبەن، زۆربەی نەتەوە دەوڵەتەکان پێکەوە کاردەکەن. هەروەها پیاوسالاریی لە لایەنی خراپەوە بەردەوام گەشە دەکات. سەرۆک ئاپۆ زۆرجار بەتایبەتی سەرنجی خستووتە سەر کوردستان: "لەوانەیە ژن لە ماڵەوە کۆیلە بێت و پیاویش دەسەڵاتدار بێت، بەڵام پیاو لەبەرانبەر دەوڵەتدا کۆیلەیە". چونکوو سیستەمی دەوڵەت بەم شێوەیە. کاتێک پیاو زاڵ دەبێت بەسەر ماڵدا، پیاو بێدەنگ دەکات و لەهەمان کاتدا سیستەمی دروست دەکات.

وەک ئەوە وایە کە سروشتی پیاو دەستکاری کرابێت. هەروەها پیاوان لە دەرەوەی کۆمەڵگەی سروشتی ڕاگیراون. ئایا ئەمە کاریگەری نەبووە؟

لەگەڵ پەرەسەندنی شارنشینی، پیاوسالاریش پەرەی سەندووە. چونکە پیاو لە زیندان، نەخۆشخانە و پەروەردەدا بەهێزتر بوون. لە ڕابردوودا دەسەڵاتداری هەبوو، بەڵام سیستەمەکە ئەوەندە قووڵ نەبوو، تا ڕادەیەک ژیانی سروشتی مابوو. هەرچەند خەڵک زیاتر لە ژیانی گوندنشینی دوور دەکەوتنەوە، سیستەمی پیاوسالاری بەهێزتر دەبوو. بۆ نموونە سیستەمی پەروەردە زۆر ڕەگەز پەرەستانەیە. سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری دەیەوێت دەست بەسەر هەموو کۆمەڵگادا بگرێت. نایەوێت کۆمەڵگا بە ئازادی بژی و بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و ئیرادەی خۆی بپارێزێت. دەیەوێت لە ڕێگەی پیاوسالارییەوە هەموو کۆمەڵگا بخاتە بن ڕکێفی خۆیەوە و داگیری بکات. لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت بە کۆیلە کردنی پیاو، هەموو کۆمەڵگاش داگیر بکات. سیستەمی ئەوروپا دەڵێت ژن و پیاو یەکسانن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئێمە بەهایەکی زۆرمان بۆ ژنان داناوە. بەڵام کاتێک بە قووڵی سەیری دەکەین، پیاوان زیاتر لە ژنان کۆیلە بوون.

تا ئێستا بۆ کوشتنی عەقڵیەتی پیاو چی کراوە؟

پیاو بە تەنیا ناگۆڕێت. سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری لە کەسایەتی پیاودا خۆی ڕێکخستووە. پێشکەوتنی ژنان لە گۆڕینی پیاواندا زۆر بنەڕەتییە. ئەگەر ژن تێگەیشتن، ئیرادە و بیرکردنەوە و ژیانی باشتر بکات، ئەگەر لەگەڵ خۆیدا شەڕ بکات و فێری ئازادی بێت، ئەو کات پیاو دەتوانێت خۆی بگۆڕێت. بێگومان مەسەلەکە ئەوە نییە یەک بە یەک پیاوان بگۆڕن، بەڵام بێگومان ئەوەش گرنگە. ژن پێویستە لە هەردوو لایەنەوە بەهێز بێت. دەتوانێت وەک کەسێک خۆی پێشبخات و خۆی بە رێکخستن بکات. رێبەر ئاپۆ لە یەکێک لە هەڵسەنگاندنەکانیاندا، ڕەخنەی لە ژنان گرتووە و دەڵێت: "تەنانەت ناتوانن پیاو بگۆڕن" واتە شەڕی ڕاستەقینە دەبێت لێرەدا دەست پێبکات و زۆر گرنگە.

ئەمە چۆن دێتە ئاراوە؟ تۆ باسی وتاری ژنان یان ڕێکخستنەکان دەکەیت، ئایا میکانیزمێک بۆ ئەم کارە هەیە؟

هەموو ئەمانە بوونی هەیە. بۆ گۆڕینی پیاوان زۆر ڕێگە هەیە. بەڵام دەبێت لە هەموو لایکەوە هێزی خۆمان پەرە پێبدەین. هەندێک جار دەڵێین هەبوونی ڕێکخراوەکان بەسە. بەڵام وا نییە. هەڵوێست و بەشداری و گفتوگۆمان لە کاتی کارکردن لەگەڵ پیاودا زۆر گرنگە. زۆربەی کەموکوڕییەکان دەردەکەون. دەڵێن ئێمە ئازادین یان بڕیار دەدەین پیاوی ناخمان بکوژین. بەڵام هەندێک بوار بەم شێوەیە نین. دەبێت شەڕی دەسەڵاتداری پیاوان بکەین، بەڵام هەندێک جار چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە پیاوێک شتێک بڵێت و هاوشێوەی مامەڵە دەکەن ئەمە کارێکی هەڵەیە. کەواتە شەڕ لەگەڵ پیاو هونەری دەوێت. بەو پێیە گۆڕانکاری دەکرێت. وەک بزووتنەوەیەک لەگەڵ هەردووی هاوڕێ دەبین و لەگەڵ پیاوسالاریی شەڕ دەکەین، بەشی زۆر زەحمەتی ئەمەیە.

یان تێکۆشانی بۆ ناکرێت، یان بە شێوەیەکی لیبراڵی مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، یان بە تەواوی ڕەت دەکرێتەوە. ئەمانە پیاو ناگۆڕێت. بەو شێوەیە دەستبەرداری تایبەتمەندییە پیاوسالاریی و باڵادەستیەکانی نابێت کاتێک تۆ بە شێوەیەکی لیبراڵیانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. چونکە بە شێوەیەک پێکەوە هەڵدەکەن و ڕەخنە ناگرن. یان کاتێ لێ جیا دەبیتەوە ناتوانیت هاوڕێیەتی بکەیت. هەر بۆیە دووریکردن دروست دەبێت. کارەکتەری پیاو بەم شێوەیە، تا هەڵسوکەوتی توندتری لەگەڵدا بکەیت، ئەویش توندتر دەبێتەوە. ژن دەبێت بە بە ڕێکوپێکی هەماهەنگ مامەڵە بکات، لەگەڵ هاو نەوەعەکانیدا بجوڵێت، ڕێکخراوی تایبەتی خۆی و خاوەن ئیرادە بێت، بتوانێت موناقەشە بکات و تێگەیشتوو بێت. کاتێک بەم شێوەیە بچێتە نێو ژیانەوە، هەم دەتوانێت هاوڕێیەتی بکات و هەم دەتوانێت لە لایەنە خراپەکانی شەڕ بکات. چونکە ئێمە پێکەوە دژی فاشیزم و سیستەمی دەوڵەت نەتەوە شەڕ دەکەین. بێگومان دۆزینەوەی ڕێباز و شێوازێک بۆ ئەم کارە ئاسان نییە. لەهەمان کاتدا هەم هاوڕێەتی بکەیت هەم شەڕ بکەیت کارێکی ئاسانییە.

بەڵام لایەنێک بەو شێوەیە نییە؛ پیاو چاوەڕێی کەسێکە بێت و بیگۆڕێت. ئایا ئەمە شەڕێکی دوولایەنە نییە؟

بەگشتی ئەمە تەواو هەڵەیە، بەڵام بەداخەوە وایە. ئەمە تێکۆشانێکە. پیاو دەبێ بەقەد ژن تێکۆشان بکات. دۆخەکە لای گەلی ئێمەش هەر بە هەمان شێوەیە. زۆرێک لە پیاوان هەڵدەستن و باسی هەڤاڵە ژنەکانیان دەکەن و دەڵێن ژن بەم شێوەیە پێشکەوتووە، پێشەنگ بووە، بەم شێوەیە شۆڕشی کردووە و هتد. بەڵام کاتێک سەیری کەسایەتی خۆی دەکەین، یەک بست گۆڕانکاری نابینی. ئەمە ئەوهایە. وەک ئەوەی بڵێی ئەم شەڕە هی ژنانە، بەڵام وانییە. پیاو دەبێ بڵێت ئەم تایبەتمەندییانەی من تایبەتمەندیی دەسەڵاتن و دەبێتە هۆی ئەوەی ژن و پیاو ئازاد نەبن. دەسەڵاتداریی چییە؟ پیاوان تەنها وەک ئامێرێکی سێکسی ژن دەبینن. وەک هاوڕێی خۆیان نایبینن.دەبێت وەک هاوڕێک گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، ڕێزی لێبگیرێت، وەک مرۆڤێک سەیر بکرێت و نەک تەنها لە بواری سێکسیەوە. ٥ هەزار ساڵە پیاوان ژن وەک خوشک و ژن و دایکی خۆیان دەبینن، بەڵام قەد بە چاوی ژن و کاسێکی یەکسان لەگەڵ خۆیان سەیری ناکەن. پیاو پێویستە بەردەوام لەگەڵ خۆی شەڕ بکات و لە خۆی ڕەخنە بگرێت.

ئەوە دەبێت کەمێک ئارامی خۆی تێکبدات

پێویستە لەخۆی شەرم بکات. چونکە ئەم سیستەمە سەرمایەدارییە پیاوی دەستدرێژکەر دروستی دەکات. عەقڵیەتێکی شەڕخوازانە دروست دەکات. مرۆڤ تا چەند ئاگاداری ئەمەیە یان نا، شتێکی ترە، بەڵام سیستەم بەم شێوەیە مرۆڤ لە گەڵ خۆی دەگونجێنێ. هەر بۆیە پێویستە پیاو لەبەرامبەر ژندا شەرم بکات و ڕەخنە لەخۆی بگرێت و خۆی ڕاست بکاتەوە. ئەوەی دەیەوێت خەباتگێڕ، ئازادیخواز یان دیموکرات بێت، سەرەتا دەبێت هەموو تایبەتمەندییە پیاوسالارییەکانی بگۆڕێت. بۆ نموونە ژن بە کەم نەزانێ، وەک مرۆڤ سەیری بکات و وەک خۆی یەکسان ببینێ، بەڵام ڕۆڵی ژنانیش زۆر گرنگە. ژنان پێویستە بە هوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پیاواندا بکەن. دیارە بەردەوام ململانێ هەیە چونکە یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا نییە. قەد ژیانێکی ئارام بوونی نییە. بۆیە پێویستی ژنان بە پەروەردە و ئازادیی و بە شێوەیەکی ڕێکخستنی کارکردن هەیە. بە هەمان شێوە پیاوانیش دەبێ ئەو کارە بکەن.

هەندێک لەو کۆدانە لە مێشکمان جێگیر دەبن. باست لەوە کرد بە هەزاران ساڵە ژنان کۆیلە و پیاوانیش دەسەڵاتدار بوونە. ئەمڕۆ لە پۆلی یەکەم لە قوتابخانە حکومییەکان دەوترێتەوە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم چەمکانە لە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکدا دەبێت چی بکرێت؟

یەکەمین ئامانجی سیستەمی ژنان بنیاتنانی ژیانێکی ئازادە. شۆڕشی زۆر ڕوویداوە، بەڵام هاوسەنگییەکی ئازاد لە نێوان ژن و پیاودا بەدی نەهات. ئێمە ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکەین کە لە ڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە شۆڕشێکی ڕاستەقینە بنیات دەنێین. سۆسیالیزمی ڕاستەقینە لە ڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە دروست دەبێت. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک تەنیا سیستەمێک نییە. ئێمە داوا لە کەسانێک دەکەین کە بەشێکن لە سیستەمی کۆنفیدرالیزم گۆڕانکاری لە خۆیاندا بخوڵقێنن. لەم سیستەمەدا گەلێک ڕێکخراوە و زۆر ئایدۆلۆژیا و چەمک دەتوانن پێکەوە بژین. ئەمە سیستەمە میللەتی دیموکراتیکی ئێمەیە. هەموو مرۆڤەکان بە پێشەنگایەتی ژنان پێکەوە کار دەکەن و دەژین.

ڕۆڵی ژنولۆژیی چییە؟

لە ئێستادا ژنولۆژی لەم بوارەدا پێشەنگایەتی دەکات. ژنولۆژی دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی پیاو و کۆمەڵگا. یەکێکە لە قەیرانە گەورەکانی سیستەمی زانست. زانست لەسەر تێگەیشتنی مرۆڤ بنیات نراوە. ئەمڕۆ با سەیری مێژوو و شوێنەوار، کۆمەڵناسی، فیزیا و هاوشێوەکانی بکەین. هەموویان لە یەکتر جیا کراونەتەوە، ژن لە هیچیاندا بوونی نییە. بە درێژایی مێژوو ژن هەموو زانستەکانیان ئافراندووە، ژنان داهێنانیان کردووە، پیاوان ئەو داهێنانانەیان بەناوی خۆیانەوە کردووە و سیستەمی سەرمایەدارییان بنیاتناوە. ژنولۆژی نیشانمان دەدات کە چۆن ژیانێکی دروست بنیات بنێین، هەروەها نیشانمان دەدات چۆن بنەماڵەیەکی جێگرەوە، سیاسەتێکی گونجاو بنیات بنێین. بۆ ژن و پیاو کێشە نییە کە زۆر کار دەکەن، هەوڵ دەدەن، بەڵام لە پێشکەشکردنی ڕێنمایی و ڕێکخستنەکان کەموکوڕیی هەیە.

ئەو زمانەی ئێستا قسەی پێدەکرێت پیاوانە و  ڕەگەزپەرەستانەیە. ئێمەش لە پێناو زمانیشدا تێدەکۆشین. زمانی کوردی، شێوەزاری کرمانجکی، زمانی ژنە. لە کرمانجێکیدا وتەیەک هەیە: "ئەز ما خوەرە بێژیم" واتە بە دایکم بڵێم. بۆ نموونە لە زمانی تورکیدا ئەمە وا نییە، بە تورکی دەڵێن "بە ئاغاکەم بڵێم". مەبەست پیاوانە. بەڵام بە کوردی، موخاتەب دایکە. بناغەی کولتووری کوردی لەسەر بنەمای کولتووری دایک و ژن دامەزراوە. بێگومان ئەم جۆرە زەحمەتیانە بۆ گۆڕینی پیاویش زۆر پێویستن.

بە سەدان پیاو لە ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێراندا گیانیان لەدەستدا. هەروەها بینیمان پیاوانێک هەن دەیانەوێت خۆیان بگۆڕن، دەیانەوێت بگەنە ئەو ئاستە، لە دژی پیاوەتی ناخیان شەڕ دەکەن. ئەم وزەیە چۆن دەبێت دەربکەوێت و بپارێزرێت؟

بێگومان پیاوانی لەو جۆرەش هەن. دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دروشمێکی زۆر مێژووییە. بۆ یەکەمجار کۆمەڵگا بە دروشمی ژنانە، ژن، ژیان، ئازادی ڕژانە سەر شەقامەکان. پیاوانێکی زۆر بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون، لە سێدارە دران و ئەشکەنجە کران. لە سەرهەڵدانەکەدا، نەک هەر لە ڕۆژهەڵات و کوردستان و ئێران، بەڵکوو لە هەموو جیهاندا پیاوان بەشدارییان کرد. ئەمە ئاماژەیە بۆ چی؟ پیاوان ئێستا درک بەوە دەکەن کە تا ژن ئازاد نەبێت، ئازادی بەدەست ناکەوێت. ئەمەش ئاستی تێکۆشانی ژن و پیاوانیش دەردەخات. ژنان دیانەوێت هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ژندا دروست بکرێت. ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکەین، ئەگەر بە دروستی شەڕ بکەین، ئەگەر ڕێکخستن بکەین، ڕێگەی ئازادی بۆ هەموو گەل و بیروباوەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموار دەبێت. ئەوەش لەدەستی ئێمەدایە.

سەرۆک ئاپۆ چۆن لەگەڵ خۆی هەڵسوکەوتی کرد؟ چۆن لەگەڵ خۆیدا شەڕی کرد و چۆن گۆڕانکاریی کرد؟

سەرجەم ڕێبازەکان، ئایدۆلۆژیا و ڕونگەکان کە باسمان کرد پەیوەندی بە سەرۆک ئاپۆەو بوو. ئەگەر نەتوانی خۆت بگۆڕیت، ناتوانیت پێشەنگ بیت. سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: "هەموو ڕۆژێک لەگەڵ خۆم شەڕ دەکەم." بۆ نموونە سەرۆک ئاپۆ هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە کرد. ١٠ ساڵی خایاند و سەرۆک ئاپۆ بەردەوام شیرۆڤەی بۆ هاوسەرگیرییەکەی دەکرد. هەوڵیدا و ڕوونی دەکردەوە کە چۆن ئەو پیاوەی لە کەسایەتی خۆیدا کوشتووە. سەرەتا لەگەڵ خۆیدا شەڕی کردبوو. چونکە سەرۆک ئاپۆ هۆگریی ئازادی بوو. ئەم جۆرە کەسایەتیانە زۆر دەگمەنن. ڕێبەر ئاپۆ بە ژیانی خۆی ئەو مۆدێلەی کە ناخیدا بوو ڕەتکردەوە. ئەو مۆدێلەی ڕەتکردەوە کە ژنی وەک کۆیلە و پیاوی وەک سەردەست دیاری کردبوو. دواتر جیابووەو. هەموو کەسێک ناتوانێت ئەمە بکات. چونکە ئەو عاشقی ژیانی ئازاد و گەلەکەی بوو. هەموو هێز و سەرەنجی بەرەو ئامانجەکەی گۆڕیی و لە خۆیدا گۆڕانکاری کرد. بۆ ئازادیی ژن تیکۆشانی زۆری کرد، بۆ ڕێکخستن و گەشەپێدانی ژنان، بۆ بەهێزکردنی ژنان زۆر تێکۆشانی زۆری ئەنجامدا و ڕێنمایی پێشکەش کردووە. تەنیا لە چوارچێوەی تیۆرێکدا نەمایەوە، بەڵکوو بە شەخسیی دەستی بە جێبەجێی کردنی کرد، هەم بۆ پێکهێنانی پارتی ژنان و سوپای ژنان ئامادەکاری کرد.