کوشتنی ژن لە ژێرناوی 'خۆکوشتندا' پەرەدەپۆش دەکرێت

پەڕلەمانتاری وانی دەم پارتی گولجان کاچماز باسی لەوەکرد ڕێژەی کوشتنی ژن بەرفراوان بووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا وەک 'خۆکوشتن' تۆمار دەکرێت، ئەمەش جێگەیی گومانە.

قڕکردنی ژنان

زیادبوونی حاڵەتی کوشتنی ژن بەپێی داتاکانی گرووپەکانی ژنان ئاشکرا دەبێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ی پلاتفۆرمی کوشتنی ژن ڕادەگرین، ٢٨٤ ژن بە شێوەیی مردنێکی گوماناوی مردوون، ٣١٥ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. بەگوێرەی داتاکانی سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٤ پلاتفۆرمەکە، ١٥١ ژن کوژراون، ٥٩ لەوانە بە شێوەیەکی گوماناوی مردوون. لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ٢٠٢٤دا ڕاگەیاندراوە کە ٢٥ ژن کوژاوە و ٢١ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی کوژراوون.

لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ژنانی ستار، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بڵاویکردۆتەوە لە ناو ئەم دووساڵەی کۆتاییدا لە وان ٢٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ٦ ژنیش خوار تەمەن ١٨ ساڵی و ١١ ژنی سەروی ١٨ ساڵی 'خۆیان کوشتووە'. هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ١٣ ژی لە لایەن کەسایەتییەکانی ڕێکخستنی ئاسایشی جەندرمەوە کوژراون. لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی کۆمەڵەی ژنی ستاردا ١٧ ژن بە شێوەیی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. کوشتننی ژن لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا؛ چەندین ژن بەشێوەی مردنی بەگوماناویی مردوون. لە تۆکیی ناوچەی ئارتەمێتان لە ١٦ی نیساندا ژنێکی گەنج بەناویی شوکران باداکول بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

سیاسەتی بێ سزاهێشتنەوە

پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی گولجان کاچماز باسی لەوەکرد کێشەکانی ژنان لە واندا ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ زیاتردەبێت و وتی: "لەم ساڵانەی دوایدا چەندین ژن بەشێوەی گوماناوی مردوون، دواتر وەک قەزا یان خۆکوشتن ڕادەگەیانرا. توندوتیژی لە دژی ژن لە شێوەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە هەموو لایەنەکانی ژیانەوە بەردەوامە. لە ژینگەیەکی سیاسیدا کە نایەکسانی ڕەگەزی زۆر پەرەی سەندووە، هەوڵی سەپاندنی بەهێزتری دەسەڵاتی پیاودەدرێت و بەڕوونی دەبینرێت. بە تایبەت ڕەوشی ڕەگەزپەرستی جڤاکی  دوور لە دادپەرەوەری، هەروەها چاندی ژیانی بە گوێرەی ئەمە و سیاسەتی 'بێ سزاهێشتنەوە' خاوەنداری دەکات. ڕۆڵی دەڵەت، ڕەشنوسی یاسایی ئێستایی جێبەجێ نەکردووە و پەیمانی ئەستەنبوڵی هەڵوەشاندۆتەوە. بۆیە توندو تیژی دژ بە ژن و کوشتنی ژن وەک بابەتێکی یاسایی وەرناگیرێت و زیاتر وەک بابەتێکی سیاسی لێی دەڕوانرێت."