کۆنگرە ستار ناوی پاڵێوراوە سەرکەووتوەکانی بۆ شارەوانی شەهبای ئاشکراکرد

کۆنگرە ستار بە بەیاننامەیەک ئەنجامەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردنەکانی بەربژێرانی شارەوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبایی ئاشکراکرد.

هەڵبژاردنەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردن کە لە ٢٧ی نیساندا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا ئەنجامدرابوو بۆ کاندیدانی ژن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی کۆتایهات. بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆنگرە ستار ئەنجامەکانی ئاشکراکرد.

بەیانناماکە بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە ستار ریحان عەلۆ و فەریدا ئیبۆوە خوێنداریەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەییان بەوەکرد، ئەنجامەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ڕوون و بە بەشداری ژنانی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی ڕۆژێک بەردەوام بوو. دواتر دەنگەکان ژمێردران و ئەنجامەکان ڕاگەیاندران، بۆ ئەوەی بەشداربن لە قۆناغی داهاتووی هەڵبژاردنەکان.

کاندیدانی پەڕیوە بۆ قۆناغی داهاتووی هەڵبژاردن بەم شێوەیە؛

بۆ ناوچەی شێراوە؛ ئاسۆم محمەد حمادە

بۆ ناچەی تل رفعەت؛ ئەحرەسێ ئیمان تۆکۆ

بۆ ناوچەی ئەحداس؛ رۆزالین گۆشان

بۆناوچەی فافین؛ گەلاوێژ سلێمان سلێمان."