کۆنگرەی ستار: ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار شەهیدانی پاریسی یادکردەوە و وتی:"دەبێت دەستکەوتی گەورە بەدەست بێنین. ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان".

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس، کە لە لایەن هەواڵگری تورک لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا ئەنجامدرا و پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی ژن، ساکینە جانسز(سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، لەیلا شایلەمەز ­(ڕوناهی) شەهید بوون، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس و شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسی یادکردەوە و کۆمەڵکوژیەکانی شەرمەزار کرد.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕاوەستە لە سەر کەسایەتی هەردوو کۆمەڵکوژیەکە کرا و ئاماژە بەوەکرا کە شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە دژی سیستەمی سەرمایەداری، هێزی فاشیست و جەلاد، مل کەچ نەبوون، لە دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک تێکۆشانیان کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەکراوە کە کۆنگرەی ستار لە بەرامبەر هێزی پیلانگێڕ و تاریک، تێکۆشانی خۆی زیاتر بکات و ئەم پەیامەیاندا:" بەڵێن دەدەین بە تێکشاندی هێزی ڕەگەزپەرست و فاشیست تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە. لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس و هەموو قڕکردنێک، لە بەرامبەر گەل و پێشەنگەکانمان هەموو کات بەرخۆدان بکەین و تێکۆشانمان بگەیەنین بە بەرزترین ئاست. تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە. دەبێت بە هەموو هێزمانەوە لە هێڵێ بەرخۆدان هێڵێ ژیان تێکۆشانی مەزن بکەین. پێویستە وەکو ژن لە گۆڕەپانی سیاسەت و کۆمەڵایەتیدا سەرکەوتنی گەورە بە دەست بێنین. تۆڵەسەندنەوەی ژنان بە بە‌هێزکردن و هۆشیاربوونی ژنی سیاسی دەکرێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە تەواوی ڕێکخستن، دەستپێشخەری و بزوتنەوەی ژنان کرا، کە ساڵی ٢٠٢٤ بکەن بەساڵی پێکهێنانی دادپەرەوەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان.