ژنانی ڕۆژئاوا بوون بە نمونەیەک بۆ هەموو ژنانی جیهان

روناهی حسێن و سیلڤا برکۆ ئاماژەیان بەوەدا کە لە پێشوودا ژنان لە ژێردەستەیدا بوون، بەڵام بە نەتەوەی دیموکراتیک ژنانی ڕۆژئاوا بوون بە نمونەیەک بۆ هەموو ژنانی جیهان.

یەكێتی ژنانی گەنج لەسەر ئاستی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسی 'نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵێ ژنان' بە دروشمی 'بە ژن، ژیان، ئازادی  بەرەوە شۆڕشی ژنان' لە ناوەندی محمەد شێخۆی چاند و هونەری شاری قامیشلۆ ئەنجامدا. لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە هەریەک لە رۆناهی حسێن و سیلڤا برکۆ لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە ڕایی خۆیان لەسەر کۆنفرانسەکە دەربڕی.

ئەندامی کۆریناسۆنی ژنانی گەنج رۆناهی حسێن باسی لە کۆنفرانسەکە کرد و وتی: "ئەم کۆنفرانسە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا. ژنان لە هەموو هەرێمەکانەوە تێیدا بەشداربوون. ئامانجی ئەم کۆنفرانسەش بۆ دیارکردنی ڕۆڵی ژنانی گەنجە لە کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، وەک ژنان تا چەند دەتوانین لە دژی هێرشەکانی دوژمن بووەستینەوە. مرۆڤ چەندی لەسەر ئەم بابەتە قسەبکات ناتوانێت مافی خۆی بداتێ، بەڵام ئەم شتە نەک تەنها بۆ ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهانە. لەبەرئەوەی کاتێک ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە ژن هەڵسەنگاندن دەکات، بۆ هەموو ژنانی جیهان دەیکات. بۆیە ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی زۆر پێشکەوتووە بۆ ئەوەی ژنانی گەنج ئاشنایی ڕۆڵی خۆی لە نەتەوەی دیموکراتیکدا ببێت."

'لەسایەیی شەهیدان و بەرخۆدانی ژنەوە، ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی بۆ ژنان کرایەوە'

هەروەها بەشداربووی کۆنگرە سیلڤا برکۆ ئەوەی ئاشکراکرد ئامانجی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەوەیە ژن بتوانێت خۆی بناسێت و بزانێت ئیتر دەتوانێت خۆی بەڕێوەببات و وتی: "پێوستە ساڵانە کۆنفرانسی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت. لەبەرئەوەی لەم دوایانەدا ژنان چەندین بەرخۆدانیان ئەنجام داوە و دەنگی کوردانی گەیاند بە تەواوی جیهان."

هەر لە درێژەی قسەکانیدا سیڤدا برکۆ لە دۆخی ژن کرد و وتی: "لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا وەک کورد نەمان دەتوانی بڵێین ئێمە کوردین یان ئێمە ژنین و مافمان هەیە. بەڵام دواتر لە سایەیی شەهیدان و بەرخۆدانی ژنەوە کە زهنیەتی پیاسالارییان تێپەڕاند و ڕۆڵیان بۆ ژن کردەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خەباتی پەیوەست بە خۆی ئەنجام بدات. بۆیە لە ئێستادا دەبینین ژنانی ڕۆژئاوا بوون بە نمونەیەک بۆ هەموو ژانانی جیهان."