وتەبێژی یەنەکە: پەدەکە ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن
وتەبێژی فەرمی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند؛ پەدەکە ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەوەی دەیکات تەنها نمایشێکە.
وتەبێژی فەرمی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند؛ پەدەکە ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەوەی دەیکات تەنها نمایشێکە.
ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی فەرمی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لە ڕێگرییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و وتی: " پەدەکە تاکە ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. بەڵام درەنگ یان زوو دەبێت ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت، پەدەکەش هەرچەند هەوڵی دواخستن بدات هیچی دەستناکەوێت و تەنها نمایشە بۆ ڕای گشتی، بەڵام تا زوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بۆ متمانەی هەرێم باشترە."
وتەبێژی یەنەکە جەختی لەوەش کردەوە وەک یەنەکە لەگەڵ داوخستنی هەڵبژاردن نین، یەنەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نە پەیام وەردەگرن، نە ئامادەشن کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
هەرەوەها سەعدی ئەحمەد پیرە دەربارەی دۆخی کەرکوک وتی: " دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک لەسەر پارێزگارێک ڕێکبکەو. قبووڵ ناکرێت لایەنێک کە کورسی کەمی بەدەستهێنابێت ڕێگری بکات لە دانانی پارێزگاری کەرکوک".