قڕکردنی ئیکۆلۆژی بەردەوامە

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی، دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک قڕکردنی ئیکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات."

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە کاروباری ئیکۆلۆژی و کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ئیبراهیم ئەسەد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شۆڕشی 19ی تەمووزدا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا شۆڕشێک ڕوویدا و وتی: "شۆڕش لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا گۆڕانکاریی جددی دروستکرد. لە شێوازی ژیانی مرۆڤەکانەوە تا پەیوەندی بنەماڵەیی، پەیوەندی لەگەڵ سروشت و ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤایەتی، شۆڕش دەستی پێکرد، بۆیە دەبێت شۆڕشی ١٩ی تەمموز تەنها بە شۆڕشێکی سیاسی چاو لێنەکەین.

لەگەڵ دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا هەوڵدرا ئیکۆلۆژی پێش بکەوێت. شەڕ بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە هەنگاوەکان لەو بوارەوە بە خێرایی نەچێتە پێش. کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کارەکانی خۆی لەگەڵ شارەوانییەکان بەرێوە دەبات. لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی، کۆمیتەی ئیکۆلۆژی دامەزراوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ کارەکانی بەڕێوە دەبات. کۆمیتەکە زیاتر پشت بە پاراستنی ئەو کارانە بەستووە کە تا ئێستا لەلایەن ئیکۆلۆژییەوە ئەنجامدراون. بۆیە لە ڕووی پارادایمەوە کەم بووە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی زیانی گەورەی بە سروشت گەیاند. کارەکانی دەستنیشانکردنی ئەم زیانانە و چاککردنەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا دەستیپێکرد. گرنگ بوو لە پێناسەی ئیکۆلۆژیا لە کۆمەڵگادا تێبگەین و هۆشیارییەکی نوێ دروست بکەین.

ئیبراهیم ئەسەد ڕایگەیاند کە وەک کۆمیتەی ئیکۆلۆژی هەندێک پلانمان خستووتە بەرنامەی کارەوە و لەسەر بنەمای ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی و ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی بەردەوام بوون. ئیبراهیم ئەسەد وتی: "کۆمیتەی ئیکۆلۆژی و ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی چالاکن، تێکۆشانمان بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی بەڕێوەدەچێت."

یەکێک لەو ئەرکانەی کە لە بەرنامەی کارەکانمان دانابوو، ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی بوو کە لە نێوان ٢٦-٢٧ی نیسان ئەنجامدرا و زۆرێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەکادیمیستەکانی وڵاتانی دەرەوە بەشداریان کرد. لە کۆنفرانسەکەدا کارەکانی ئێستا و ئەو کارانەی کە دەبێ ئەنجام بدرێن هەڵسەنگێندران و پلانی پێویستی بو دانران."

لە درێژەی قسەکانیدا، ئیبراهیم ئەسەد ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆمەڵگا و ئیکۆلۆژی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، "دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قڕکاری ئیکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات. هەم دەوڵەتی تورک و هەم حکومەتی سوریا هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن سەر ئیدارەی خۆبەرێوەبەری، ئەم هێرشانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئەنجام دەدرێن، ئەم هێرشانە لەلایکەوە بۆتە هۆی لەناوبردنی ژینگە بۆ ئێمەش زۆر گرنگە لە هەموو لایەکەوە سروشت بپارێزین.

لە لایەکی ترەوە لە بەرامبەر مەترسی ڕژاندنی گازی سیانوور لە ناو ڕووباری فورات کە دوای تەقینەوەکەی تورکیا بوو بە مەترسییەکی گەورە، ڕۆژانە تاقیکردنەوە و شیکاری ئەنجام دەدەین و دژی وشکەساڵی درێژە بە کارەکانمان دەدەین. بڕیارێکی دیکە ئەوەیە کە هەموو ساڵێک کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی لەسەر ئاستی جیهان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت. لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاری دروستکردنی پلاتفۆرمی ئیکۆلۆژی گیرا."

ئیبراهیم ئەسەد لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دروستکردنی هۆشیاری ئیکۆلۆژی لە کۆمەڵگادا، لە بارودۆخی ئێستادا چەمکی پاککردنەوە و پاراستنی شارەکانمان لە بەرنامەی کاردایە. ئەم چەمکە دەبێت لە کۆمەڵگادا، بنەمای ستراتیژی درێژخایەنە، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی زانست و کولتوری ئیکۆلۆژی لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامین لە کار و چالاکییەکانمان، ئامانج پاراستنی ژینگە و هەرێمەکانمانە، لە بەرامبەر دژایەتی ئیکۆلۆژی، بۆ بنیاتنانەوە و پاراستنی لایەنی یاسایی ئیکۆلۆژی بەردەوامین لە هەوڵەکانمان لە رێگەی دامەزراوە یاساییەکان لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ستانداردە ئیکۆلۆژییەکان. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ دروستکردنی بەرپرسیارێتی و هەستیاری کۆمەڵایەتی بەردەوامین کار و چالاکییەکانمان."