دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی سکاڵاکەی بارزانی کۆدەبێتەوە
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەغداد بۆ هەڵسەنگاندی سکاڵاکەی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەغداد بۆ هەڵسەنگاندی سکاڵاکەی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە ٦ گوڵاندا سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکردبوو بەوەی ڕێ و شوێنەکانی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابوەستێنرێت.
لە سکاڵاکەیدا بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە: "بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵی سەبارەت بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر چوار ناوچەی هەڵبژاردن، کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١کورسیەوە بۆ ١٠٠ کورسی پێشێلکردنی مافی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە."
بۆیە لەمرۆدا دادگایی فیدراڵی لەبارەی چەند تانە و سکاڵایەکەوە کۆبووەوە، یەک لەو سکاڵایەنەش سکاڵاکەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ماوە بەسەرچووی حکومەتی هەرێمە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، بەڵام سەربارەت بەو سکاڵایە هیچ بڕیارێکی دەرنەکرد و دوایخست بۆ دانیشتنی ٢١ی گوڵان.