لە حەسەکە ١٤ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر ئەنجمامدا و ١٤ کەسیان لە فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیاندرواێکدا ڕایگەیاند: "هێزەکانمان ئۆپراسیۆنێکیان لە حەسەکەد لە دژی جێگەی کاری فرۆشیار و بڵاوەپێکەرانی مادەی هۆشبەر ئەنجمامداوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ئۆپراسیۆنەکەدا ١٤ کەس لە فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێک تلیاکدا گیراوە."

جۆر و بڕی ئەو مادەهۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە: ٩٢٢ حەبی کاپتاگۆن، ٤ هەزار و ٣٥٥ حەبی هۆشبەری جۆربەجۆر، ٣ تفەنگی ڕاوکردن، ١٢ گولەی تفەنگی ڕاوکردنی ٢٢ملم، ٤ فیشەکەی دەمانچەی ٧ ملم، دەمانچەیەکی ٩ملم، ٩ مۆبایل، ٣ چەکی سپی، ١٦ دەستە حەشیش، هەردەستەیەک ٣ هەزار و ٧١٤ گرامە، تەرازوویەکی ئەلیکترۆنی و ٣١٧ هەزار و ٧٠٠ لیرەی سووری.

هەر ١٤ فرۆشیار و دەستگێڕی مادەی هۆشبەرەکان ڕەوانی دادگای گشتی کران.

بەدوادوچەنەکانمان بۆ دەستیگرکردنی فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر بەردەوام دەبێت، تا ئەوەی ڕێگری لە بڵاووبونەوەی ئەو نەخۆشیە ترسناکە لەسە کۆمەڵگا بگرین."