هەرەئە: هاوڕێمان دەشتی عەفرین شەهید بوو

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دەشتی عەفرین لەسەر ئەرکەکەی شەهید بووە.

هەرەئە لە ڕاگەیاندراوەکەی دەڵێت: "هاوڕێمان دەشتی عەفرین لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین لە تێکۆشان و بەرخۆدانمان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کار و خەباتی کردووە، لە ٢٨ ی نیسان لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو".

هەرەئە ڕایدەگەیەنێت شەهید دەشتی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەفرین لەدایکبووە و لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە چالاکانە بەشداری خەبات بووە. لە شەڕی حەلەبەوە تا بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین ئەرکی ویژدانی و مرۆڤانە و وڵاتپارێزانەی خۆی ئەنجامداوە، پاش داگیرکردنی عەفرین لە ٢٠١٨ خۆی پەروەردە کرد و بە جۆش و خرۆشی مەزنەوە ڕوویکردۆتە سەنگەرەکانی شەڕ، لە هەموو شوێنێک بە کار و دڵسۆزی و هەڤاڵێتییە ڕاستەقینەکەی بووە خۆشەویستی هەمووان.

هەرەئە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دەشتی عەفرین دەکات و دەڵێت: "دیسانەوە بەڵێن دەدەین، هێڵی تێکۆشانی شەهیدانمان بەرنەدەین و ئامانجەکانیان سەربخەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەشتی

ناو و پاشناو: عاریف ڕەشکیلۆ

ناوی دایک: مەقبولە

ناوی باوک: عاریف

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/٢٨ ی نیسانی ٢٠٢٤".