گەریلاکانی یەژا ستار بێریتان هاڤین و زەینەب جودی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد و هەستی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی. لە دەستپێکی قسەکانیدا گەریلا بێریتان ئاماژەی بەوەدا، کاتێک لە ڕاستی ڕیبەر ئاپۆ و حەقیقەتەکەی دەڕوانێت، دەبینێت لە منداڵییەوە هەتا دامەزراندی پەکەکە خۆی بونیات ناوە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ هەر لە منداڵییەوە هەستی بە فکری دژ بەکوردبوونی دەبینی و لە نێو ئەو ناکۆکیەدا دەژیا. بە تایبەت لە بواری زمان، چاند و وەک 'بۆچی تۆڵە لە کورد دەکرێتەوە و ناتوانێت بە زمانی دایکی قسەکات' لەو ناکۆکیانەدا دەژیا. دەبینین ڕێبەر ئاپۆ هەر لە منداڵییەوە ئەم شتەی قبوڵ نەکردووە. ئەوە ڕاستیە ڕێبەر ئاپۆ هەر لەمنداڵیەوە لەناو ناکۆکیەکاندا نەژیا بە تەواوی لە نێو تێکۆشاندا بووە و جێگرەوەی ڕەوشی ئێستایی پێشخست. لە تێکۆشاندا هەنگاوی زۆر بەهێزی هاویشتووە."
گەریلا بێریتان باسی لەوەکرد مرۆڤ دەبینێت بناغەیەکی مێژووی و جڤاکی هەیە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ژیانەوەیەکەی نوێیە. بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی گۆڕانکاری مێژووی بۆ ژن هاتەئاراوە. لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە ژن توانی لە ڕەوشی ئێستایی ڕزگاربکات. ڕێبەر ئاپۆ ژنی کرد بە سەرچاوەی بنەڕەتی ژیان و کۆمەڵگە. لەبەرئەوەیە ژن توانی دەرکەوتنێکی مێژووی لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا پیشان بدات."
لە کۆتایی قسەکانیدا گەریلا بێریتان باسی لەمەکرد: "بێگومان کۆتایهێنان بە کۆیلایەتی ژن ئاسان نابێت. تێکۆشان و کاتی دەوێت. بە دامەزراندی پارتی و بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە، لە ڕووی بیردۆزی، فەلسەفی و ڕامانەکانەوە کە دەربارەی ژن و کۆمەڵگە پێشیخستووە، ئیلهام بەخشە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بەم بنەمایەوە ژن کەوتە هەستی هەبوون و خۆبوونی خۆیەوە."
'ڕێبەر ئاپۆ فێری تێکۆشانی کردیین'
گەریلا زەینەب جودی وتی منداڵانی کورد بە ئاشنابوون بە سەرکەووتن و ووتەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دەستدەکەن بە ژیان و وتی: "هەر منداڵیکی کورد کە چاو بە ڕووی دنیادا هەڵدێنێت، بە هەڵهەڵەی سەرکەووتن و ووتەکانی ڕێبەر ئاپۆوە گەورە دەبێت. هەر بۆخی ئێمە لە هەرێمێکی لەم شێوەیەدا گەورەبووین. بە ڕاستی کاتێک منداڵ بووین، ناوی ڕێبەر ئاپۆم دەهاتە بەرگوێ، یان وێنەکانیم دەبینی، وێڕایی ئەوەی ئاشنایی نەبوو، بەڵام جۆش دادیدەگرتم. گەر مرۆڤ بیەوێت پێناسەی ڕێبەر ئاپۆ بکات، پێویستە خۆی بگەیەنێت بە ئاستی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ. بێگومان لە ئێستادا لە تێکۆشاندا ئەمە دەبینین. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ فێری ئەمەی کردین. کردینی بە خۆبوون و فێری تێکۆشانی کردیین. کردینی بە مرۆڤ. ڕێبەر ئاپۆ باوەڕە، فەلسەفەیە، زانستێکە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیە بۆ ئێمە و بۆ ژنان.
ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەک لە دڵماندا ناونشین بووە و لەو هەوڵدانەداین کە خۆمان بگەیەنین بەو حەقیقەتە، ببین بە خۆبوون. ڕێبەر ئاپۆ لە نرخاندنەکانی خۆیدا دەڵێت 'خۆ گەیاندن بە نێرڤانا' هەرکاتێک گەشتین بەوە، ئەو کاتە دەتوانین بڵێین خۆمان گەیاندووە بە هەڤاڵێتی دروست لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا. ئەمەش ڕێگەمان دەدات ڕاستتر لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوبنێین و پێناسەی دروستی ئەو بکەین. بێگومان لە دەستپێکردنداین. هەوڵدەدەین لەسەر ئەم ڕێگەیە هەنگاوبنێین."
لە گەردووندا دوو خۆر نابێت
گەریلا زینەب جودی سەرەنجی خستەسەر هەستی ئازادی و پێوانەکانی ئازادی خۆبوون و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەمە هەستەکانی ئازادییە. چۆن لە گەردووندا دوو خۆر نیە، بۆ ژنیش هەمان شتە. بۆ ژن دوو سەرچاوەی ژیان نیە. وەک هاوڕێ سەما دەڵێت، 'دوو خۆر نابێت' ڕێبەر ئاپۆیش بۆ ئێمە ڕێک ئەمەیە. ئێمەیش بەم شێوەیە خۆمان کردووە بە ئەڵقەیەکی ئاگر کە دەتوانین ئەو ئاگرە گەشتر بکەین و خۆمانی تێدا بتوێنینەوە."