لە کانتۆنی فورات وەرزی هەڵگرتنەوە و چنینەوە بەروبوومی کشتوکاڵ دەستیپێکرد

لە کانتۆنی فورات هەڵگگرتنەوە و چنینەوە دانەوێڵە و بەروبومی کشتوکاڵی دەستیپێکرد. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە نرخێکی گونجاو بەروبومەکە لە جوتیاران دەکڕێتەوە.

لە کۆبانێ و دەوروبەری چنینەوە، دەسکەنە و دروێنە دەستیپێکرد. نیسک، نۆک، زیرە، کەلەم و دانەوێڵەی چێندرا، هەڵدەگیرێنەوە. کۆبانێ یەک لەو شارانەیە کە بە کشتوکاڵ و چاندنی دانەوێڵە دەناسرێتەوە.

رەبوع خەلیل کە تەمەنی ٧٠ ساڵە لەگەڵ نەوە و منداڵەکان دەستیان بە دەسکەنەی نیسک کردووە.

رەبوع خەلیل باس لە بیرەوەریەکانی و دەسکەنەی جاران کرد و وتی، "سەرلەبەیانی زوو لە خەو هەڵدەستاین، هەویرمان دەشێلا و نانمان دەکرد. دواتر روومان دەکردە کێڵگە و دەستمان بە دەسکەنە دەکرد. لە بیرەکە ئاومان دەهێنا و ئەو کاتە بۆ دروێنە و هەڵگرتنەوەی بەروبووم نەبوو، هەمووی بە دەست ئەنجام دەدرا."

باسی لەوەشکرد کە سەردەمی گەنجی دەسکەنە و هەرەوەزی زۆر خۆش بووە و بە گۆرانیوتنەوە ئەو کارەیان دەکرد.

دانیشتوویەکی گوندی بیر عرەب بە ناوی نورەدین شێخۆش وتی، "لە ناوچەکە زیاتر جۆ، گەنم، نیسک، کاهو، زیرە و دانەوێڵە دەچێندرێت. زیاتریش نیک و نۆک و زیرە دەچێنن . بەروبومەکانیشمان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریەوە بە نرخێکی گونجاو دەکڕدرێنەوە".

چنینەوەی و هەڵگرتنەوەی بەروبوم لە ناوچەکە بەردەوامە.

هـ . ب