شەهموز ئیلهان پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا
شەهموز ئیلهان کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە دیل گیرابوو، ئازاد کرا.
شەهموز ئیلهان کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە دیل گیرابوو، ئازاد کرا.
شەهموز ئیلهان کە لە زیندانی ئەمنی باڵای وان بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ زیندانی کرابوو، دوێنێ ئازاد کرا. لە ساڵی 1994 ئیلهان لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ دەستبەسەر و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس بوەوە. دادگای ئەمنی دەوڵەت (SSC) بە بیانووی "تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی دەوڵەت سزای هەتاهەتایی بەسەر شەهموزدا سەپاند. ئیلهان یەکێک لەو زیندانییە نەخۆشانە بوو دوای ٣٠ ساڵ دوێنێ ئازاد کرا و ئەمڕۆ گەڕایەوە شاری شڕنەخ شارەکەی خۆی. لە سلۆپی لەلایەن محەمەد زەکی ئیرمەز پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە شرنەخ و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی،توهایدەر و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) پێشوازی لێکرا.
دوای پێشوازییەکە، جەماوەرە ئیلهان -یان هەتا ماڵی خۆیان هاوڕیەتی کرد.