لە تەل بەراک و قامیشلۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس یادکرانەوە

شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە تەل بەراک و شەدادی یادکرانەوە، داوا لە حکومەتی فەرەنسا کرا کۆمەڵکوژییەکان ڕوون بکاتەوە و تاوانباران سزا بدات.

کۆنگرەی ستار بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دوو سیمیناری لە تەل بەراک و شەدادی ڕێکخست.

لە سیمینارەکەی شەدادی، ئەندامی کۆنگرەی ستار، ئەحلام محەمەد قسەی کرد، داوای کرد هەمووان پەیوەست بن بەو بەهایانەی کە شەهیدان لەپێناویدا گیانیان خۆیان بەخت کرد.

لە مەراسیمەکەی تەل بەراک، ئەندامی مەجلیسی ژنانی پەیەدە، ئاهین عەلی ئاماژەی بە ڕۆڵی شەهیدان کرد و داوای لە حکومەتی فەرەنسا کرد ڕاستییەکان ئاشکرا بکات و تاوانباران سزا بدات.

هەروەها لە گوندی زەهریە سیمینارێک ئەنجامدرا، لەوێ ئەندامی مەجلیسی ژنانی شارەوانییەکانی عەین دێوار، ڕۆژینا تەمە باسی ژیانی شەهیدەکانی کرد، جەختی کردەوە لە ڕۆڵی مەزنی شەهید ساکینە جانسیز بۆ ئەوەی گەنجان بچنە ڕیزەکانی پەکەکەوە و فیکری ئازاد بناسن.

ئاماژەی بەوە کرد، شەهید فیدان دۆگان ئەندامی کەنەکەی برۆکسل بوو، لەناو جڤاکی فەرەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا ناسراو بوو، بەرامبەر دۆزی ژن هەستیار بوو و لە چەندین پانێڵی نێونەتەوەیی بەشدار بوو. هەروەها شەهید لەیلا ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی کورد بوو، لە فەرەنسا و ئەڵمانیا خەباتی دەکرد.

سیمینارەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.