بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرا

پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان داواکارییان پێشکەش کرد.

لە پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، رەزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی زیندانییە و ٣٨ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

لە هەمان کاتدا پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش سەردانی داواکاری گشتیی و بەرێوەبەرایەتی زیندانیان کرد.

هـ . ب