هەلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران تووشی ڕووداوێک بوو

زانراوە ئەو هەلیکۆپتەرەی سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی تێدا بووە تووشی ڕووداو هاتووە و زانیاری لەبارەی ڕەئیسییەوە نییە.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئەو هەلیکۆپتەرەی سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی تێدا بووە تووشی ڕووداو هاتووە.  ڕاگەیاندراوە هەلیکۆپتەرەکە بە سەختی نیشتۆتەوە. تەلەفزیۆنەکە ڕایگەیاند کاروانەکەی ڕەئیسی لە ٣ هەلیکۆپتەر پێکهاتووە و ئەو هەلیکۆپتەرانەی بەرپرس و وەزیرەکانی گواستۆتەوە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست.  

ڕووداوەکە لە نێوان سنووری ئێران و ئازەربایجان ڕوویداوە. لەلایەکی تر ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند هەندێک کەس پاش چەند خولەکێک لە ڕووداوەکە بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ مەلای تەبرێز محەمەد عەلی ئەلهاشم کردووە کە یاوەری ڕەئیسی بووە لە هەمان هەلیکۆپتەردا، بەڵام تا ئێستە ناتوانن پەیوەندی دروست بکەن.