ناسنامەی شەهیدێکی قەسەدە ئاشکراکرا

قەسەدە ناسنامەی شەهید قادر ڕۆژئاوا (ڕاقی مووسا)ی ئاشکراکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە شەهادەتی شەڕڤان قادر ڕۆژئاوا (ڕاقی مووسا) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاریکراوە قادر رۆژئاوا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە سەربازیەکانیدا بە سەختی بریندار دەبێت و دواتر گیان لەدەستدەدات.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شەهید قادر لە کارەکانیدا پسپۆربوو. بەشداری لە هەڵمەتی ‌هێزەکانمان لە دێرەزور و عەین عیسا کردبوو و لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی لە سەریکانی و گرێ سپی ڕۆڵی خۆی گێڕا. هاوڕی قادر ڕۆژئاوا بە دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدا. بە ڕۆحێتی بەرزی هەڤاڵێتی دەناسراییەوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەد سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهید خوازراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنی خەوونی شەهید بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئارام درا.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: قادر ڕۆژئاوا

ناو و پاشناو: ڕاقی مووسا

ناوی دایک و باوک: نەعیمە / ملحم

شوێن و کاتی لە دایکبوون: گرێ سپی، ٢٠٠١

کاتی شەهیدبوون:٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤.