دەوڵەتی تورک لە شەهبا ٤ مناڵی بریندار کرد
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا ٤ مناڵ بریندار بوون.
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا ٤ مناڵ بریندار بوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سمۆقا و تەل مەدیق و تەل جیجان و بەنداوی شەهبا و ئوم حوش سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد.
ئەو هاوڵاتیانەی لە زەوییە کشتوکاڵیەکان کاریان دەکرد، کرانە ئامانج، لە ئەنجامی تۆپبارانی بەنداوی شەهبا چەند مناڵێک بە ناوەکانی دوحا حەسەن (١٦ ساڵ) و خەدیجە ئیسماعیل (١٥ ساڵ) و مەتەر ئیبراهیم (١٤ ساڵ) و فارس ئیبراهیم (١٣ ساڵ) برینداربوون.
بەقسەی کارمەندانی نەخۆشخانەی ئەڤرین، ڕەوشی دوحا حەسەن (١٦ ساڵ) و خەدیجە ئیسماعیل (١٥ ساڵ) باشە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون، مەتەر ئیبراهیم قاچی بریندارە و هێشتا لەژێر چاودێرییە.
مەتەر ئاماژەی بەوە کرد لەکاتی کارکردن لەنێو زەویە کشتوکاڵییەکان تۆپباران دەستی پێ کردووە و خۆی و براکەی بریندار بوون، گوتی: "ڕەوشی براکەم خراپە، زۆر ترساین. ئێمە بۆ بژێوی ژیان چووینە سەر کار".
فارس ئیبراهیم قاچی چەپی بریندارە و هێشتا لەژێر چاودێری تایبەتە.
لە تۆپبارانی گوندی ئوم حوش زیاتر لە ١٣ سەر مەڕی هاوڵاتییەک مرداربوونەوە.