لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەنبەج ٣ کەس برینداربوون

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەنبەج ٣ کەس برینداربوون و یەکێکیان مناڵە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی تۆخار و جاتی سەر بە مەنبەجیان تۆپباران کرد، لە هێرشەکەدا ٣ کەس برینداربوون و یەکێکیان مناڵە.

ناوی ئەو کەسانەی برینداربوون وەهایە، محەمەد فەیسەڵ ساڵەح (١٤ ساڵ)، ڕەمەزان عەبد بەرکار (١٨ ساڵ) و وەسیم ئیبراهیم (٢١ ساڵ).

بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.