ناسنامەی ٤ شەڕڤانی قەسەدە ئاشکرا کران

قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئادار شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ناسنامەی ٤ شەڕڤان شەهید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیاریکراوە، ٤ شەڕڤانی قەسەدە لەکاتی ئەرکە سەربازییەکانیان، شەهیدبوون.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە وەهایە:

"شەڕڤانی هیزەکانی جەبهەتول ئەکراد ئەبو خالد (ئەحمد خالد ئەلکوردی) و شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی سریان ئاتور (سەریا مامە نانۆ) لەسەر ئەرکەکانیان بە نەخۆشی دڵ شەهیدبوون. شەڕڤانمان ساڵح بەدران ئەلخضر (ڕێزان) لە دەیرەزۆر لە وەڵامدانەوەی هێرشی شانە تیرۆریستیەکان، هەروەها شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆس گەلی کۆبانێ (مەحمود محەمەد حەمێ) لە ڕووداوێکی مەشق و ڕاهێناندا، شەهیدبوون.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم شەهیدانە و تەواوی شەهیدان دەکەین. درێژە بە تێکۆشان دەدەین تا بەدیهاتنی خەونی شەهیدان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئارام".

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئەبو خالد

ناو و پاشناو: ئەحمەد کوردی

ناوی دایک: خالدیە

ناوی باوک: خالد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلب-ڕامی/١٩٩٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج-عەریمە/١٥ ی ئاداری ٢٠٢٤

*   *    *

ناسناو: ئاتور

ناو و پاشناو: سوریا نانۆ

ناوی دایک: مونا

ناوی باوک: مام

شوێن و کاتی لەدایکبوون: تەل شەنان/١٩٦٧

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەل تەمر/١٥ ی ئاداری ٢٠٢٤

*   *    *

ناسناو: ڕێزان

ناو و پاشناو: ساڵح ئەلخصر

ناوی دایک: یازی

ناوی باوک: بەدران

شوێن و کاتی لەدایکبوون: هەرموشیە/١٩٨٧

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر-جەزرە/١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤

*   *    *

ناسناو: گەلی کۆبانێ

ناو و پاشناو: مەحمود حەمێ

ناوی دایک: زەنوبیا

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: خەزینە/٢٠٠٦

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شەدادی/١٢ ی ئاداری ٢٠٢٤.