پارێزەر مستەفا داوای لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری هەڵوێستی جدیان هەبێت

ئەندامی دەسپێشخەریی سوریا بۆ پاراستنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەر جوبرایل مستەفا بانگەوازی لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵوێستی جدی وەربگرن.

ئەندامی دەستەی هەماهەنگی دەسپێشخەریی پاراستنی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، پارێزەر جوبرایل مستەفا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد (ANF) کرد و گوتی: "سەپاندنی سزای دیسپلین لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان درێژەدانە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی".

هەروەها ڕایگەیاند، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی بندەستە و کلیلی ئاشتی و سەقامگیرییە، هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت و باڵادەستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆتە هۆی بەردەوامی شەڕ و کێشە و هەژاری.

تیشکی خستەسەر ئەوەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و گوتی: "بۆیە دەوڵەتی تورک گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان زیاتر کردووە".

جوبرایل مستەفا ئاماژەی بەوە کرد سەرەڕای هەموو پێشێلکارییەکان لە ئیمراڵی بێدەنگی نێونەتەوەیی بەردەوامە.

بانگەوازی لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێستی جدی نیشان بدەن و گوتی: "پێویستە جڤاکی نێونەتەوەیی ڕێز لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ بگرێت، چونکە تورکیا لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ و مافەکانی گەلی کورددا پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات".

مستەفا ئاماژەی بەوە کرد لە پرۆسەی پاراستنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندان و گوتی: "وەک دەسپێشخەری پارێزەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە هەزار و بیست و پێنج واژۆیان کۆکردۆتەوە و ڕەوانەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانیان کردووە".