قەسەدە: لە دەیرەزۆر چەتەیەکی داعش کوژرا

لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە لە دەیرەزۆر چەتەیەکی داعش کوژرا و ٣ چەتە دەستگیرکراون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەواڵێکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی کۆماندۆس بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دەیرەزۆر دژی چەتەکانی داعش.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا چەتەیەک بە ناوی "خالد خەڵەف سوهێل" دەستگیرکراوە. ئەم تیرۆریستە، لە سەردەمی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکەدا گەیشتبووە دەیرەزۆر، پەیوەندیکردبوو بە ڕیزەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەوە، کاری بەدواداچوون و چاودێری دەکرد، لە ڕەقە و گوندەواری دەیرەزۆ دژی هێزەکانی قەسەدە شەڕی کردووە.

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت، پاش ڕزگارکردنی هەرێمەکە لەلایەن هێزەکانیانەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ خالید هەڵاتووە و چۆتە تورکیا، جارێکی تر لە ساڵی ٢٠٢٣ گەڕاوەتەوە بۆ سوریا، بەردەوامبووە لە کاری نهێنی لەگەڵ داعش.

لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا هێزوەکانی کۆماندۆس چەتەیەکیان بە ناوی فەیسەڵ محەمەد موبارەک (ئەبو موسلم ئەلفاعوری)یان دەستگیرکردووە.

لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەدمور و گوندەواری حومس، موبارەک تێکەڵی داعش بوو، دوای کشانەوەی داعش لە هەرێمەکە، ڕوویکردە دەیرەزۆر لەگەڵ داعش لە باغۆز شەڕی کرد، لەڕووی ئەمنییەوە بە نهێنی زانیاری بۆ داعش کۆدەکردەوە، تا کاتی دەستگیرکردنی.

هەروەها ڕاگەیاندراوە، ٢ چەتە هاوڵاتییەکان کردۆتە ئامانج بە ناوی حەسەن حسێن سەلامە، پاش دەرچوونیان لە ماڵەکەی بە ماتۆڕسکیلێک بەرەو گوندی جوردی لە هەجین بەڕێ کەوتوون، ئەوکاتە کراونەتە ئامانج.

لە شوێنکەوتنی چەتەکاندا یەکێکیان کوژراوە و ئەویتریان بە برینداری دەستگیرکراوە.