تەرمی شەهید گەلی کۆبانێ بە مەراسیمێکی شکۆدار بە خاکسپێردرا

لە کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گەلی کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردرا.

مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەهید

خەڵکی کانتۆنی فرات، ڕێکخراو و دەزگاکانی بەڕیوەبەری خۆسەر، بنەماڵەی شەهیدان بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گەلی کۆبانێ (مەحمود حەمێ) کە لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو، کۆبوونەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستپێکرد. لە مەراسیمەکە هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فرات ساڵەح نوح قسەیکرد. نوح ئاماژەی بەوەدا بۆ وەسفی ناوی شەهید هەرچی بڵێین هیشتا کەمە و وتی: "شەهیدان کە تەواوی کۆلایەتیان لە سەر ژیانی کۆمەڵگا لابرد، شەهیدان کە تەواوی پلانە داگیرکارییەکانیان تێکشکاند. دووبارە بەڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی تێکۆشانی ئەوان بین."

هەر لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری ناچەی شێران لتفیە سلێمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدوا؛ بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە هێرشمان دەکرێتە سەر، گوایە مافی مرۆڤ هەیە، کوا لە کوێیە و وتی: "مەزڵوم دۆغان کە مێژووی بە خوێن نوسییەوە، پەردەی کۆیلایەتی لەسەر گەل لابرد. بۆیە هەزاران مەزڵوم دەرکەوتوون و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

دواتر ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرێ' بە خاکسپێردرا.