لە پاریس یادی شەهید رێبەر ڤارتۆ بەرزراگیرا
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی رێبەر ڤارتۆ (مستەفا چەلیک) یەک لە قارەمانە پێشەنگەکانی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس بەڕێوەچوو.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی رێبەر ڤارتۆ (مستەفا چەلیک) یەک لە قارەمانە پێشەنگەکانی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس بەڕێوەچوو.
رێبەر ڤارتۆ (مستەفا چەلیک)٢٩ی ئەیلول دوای بەرخودانی مێژوویی لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆسدا شەهید ببوو. رێبەر ڤارتۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یادی کرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی دیموکراتیکی ڤیلیەرس لە بەل و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ناوەندی کولتوری دیموکراتیکی ناوچەی ڤیلیەرس لە بەلی سەر بە پاریس بەڕێوەچوو.
یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا سەبارەت بە کەسایەتی شەهید رێبەر ڤارتۆ وتە پێشکەش کرا. لەوتەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە دەبێت هەر وڵاتپارێزێک ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی جێبەجێی بکات.
دواتر بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی شەهید رێبەر ڤارتۆ نمایش کرا.
لە کاتی نمایشکردنی بەڵگە فیلمەکەدا بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" دەوترانەوە.
هـ . ب