لەبەردەم پەرلەمانی دۆسێلدۆرف چالاکی دانانی خێمە

کوردستانیان لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان لەبەردەم پەرلەمانی دۆسێلدۆرف خێمەیان دان.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی شەڕ کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان ئەنجامی دەدات و هەروەها لەپێناو ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ستاند لەبەردەم پەرلەمانی نۆرس راین وێستفالیا لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا دانرا.

لەبەردەم ستاندەکەدا بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان وتە پێشکەش کران.

گروپی دۆرتمۆند و ئەسەن چالاکییەکەی لە ئەستۆ گرت. سبەینێش بڕیارە گەل لە بۆن و کۆڵن لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بۆن چالاکنی دانانی خێمە ئەنجام بدەن.

هـ . ب