ئەنجومەنی سەلامەتی کار و تەندروستی کرێکاران (ئیسیگ) راپۆرتی خۆی لەسەر کوژرانی کرێکاران بۆ مانگی تشرینی دووەم ئاشکرا کرد.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە مانگی تشرینی دووەم ١٢٧ کرێکار ژیانیان لەدەستداوە. بە گوێرەی راپۆرتەکەدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم بە هۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایی، تەقینەوە، ژەهراویبوون و رووداوی دیکە هەزار و ٦٥٨ کرێکار ژیانیان لەدەستداوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەو کرێکارانەی ژیانیان لەدەستداوە ٣٣٨ کەسیان کرێکاری بیناسازی، ٣٢٧ کەس کرێکاری کشتوکاڵ، لانیکەم ٢ هەزار کەس لە کاری گواستنەوەدا ژیانیان لەدەستداوە. لە ئیستەنبوڵ ٢٢٩ کرێکار ژیانیان لەدەستداوە.
٢٦ منداڵ کە خرابوونەبەرکار، ژیانیان لەدەستداوە
لەبەشێکیتری راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ٢٦ منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ و خوار ١٤ ساڵ لە ماوەی ١١ مانگدا ژیانیان لەدەستداوە. راگەیەندرا کە ٣٥ منداڵیس کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ و ١٧ ساڵدا بووە ژیانیان لەدەستداوە.
هـ . ب