لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ١٠١٦دا لە کاتی قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) سێوە دەمیر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سلۆپی پاکیزە نایر و ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژەئا) فاتمە ئویار تیرۆر کران. هەرسێ ژنە سیاسەتمەداری تیرۆرکراو لە ٩هەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدکردنییاندا لە ناوچەی سلۆپی یاد کرانەوە. هەروەها لە یادکرانەوەکەدا ژنە سیاسەتمەدار ساکینە جانسز، لەیلا شایلمەز، فیدان دۆغان، ئەڤین گۆی کە لە پاریس بە دەستی هەواڵگری دەوڵەتی تورک تیرۆر کران یاد کرانەوە.
یادکرنەوەکە لە بینای کۆنفرانسەکانی دەم پارتی ناوچەی سلۆپی ئەنجام درا و نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشدار بوون.
لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهید ژنەکان دانراوبوون هەروەها مۆم و گوڵ دانران. بەرنامەی چالاکییەکە بە نیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی تێکۆشانی ژنە شەهید کراوەکان دەستیپێکرد.
دواتر لەسەرناوی بنەماڵەی شەهیدان دایکی سێوە دەمیر قسەیکرد و لە قسەکانییدا سڵاوی دایکانی شەهیدی نارد بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئەم فرسەتەی بونیادنانی ئاشتی لەدەست نەدات.
هەر لە چالاکییەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە لەمڕۆدا بە هەزاران ژن لەسەر ڕێبازی ئەو هاوڕێ ژنانەیان لە تێکۆشانی بەرفراوانکردنی تێکۆشاندان.
'تێکۆشانمان مەزن دەکەین'
هەر لە قسەکانییدا تورکئۆغلۆ سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و وتی: "لەمڕۆدا ئیدی نابێت باسی گۆشەگیری بکرێت، بەڵکو دەبێت باسی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بکرێت. ئەوانەی بە کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکانی گۆشەگیری دەیانەوێت ملکەچمان بکەن، با باش بزانن هەتا ئازادی بەڕیز ئۆجالان پێکنەهێندرێت ئاشتی نایەتە ئاراوە. بۆیە تێکۆشانمان بڵند دەکەین و ئەمەش بەڵێنمانە بۆ هاورێیانمان. بەم تێکۆشانەوە ڕۆژئاوا دەپارێزین و قوربانی هەرچی بێت دەیبخەشین و سەردەکەوین."