گەریلا لە ئاسمان و زەویەوە گورزی لە داگیرکەران وەشاند

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چەندین چالاکی جیاوازدا لە ئاسمان و زەوینەوە سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە چالاکیەکان وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە:

"یەکینەی شەهیدی ئاخین موش؛

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٦:٢٣، لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، بەڕێگەی درۆنی ئاسمانیەوە کۆنتێنەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سووتاوە و لەناوچوو.

هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ؛

- لە ١٨ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرانە ئامانج.

- لە ٢١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ داگیرکەران بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرانە ئامانج.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٤:١٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە.

- لە ١٨ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە.

- لە ١٩ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج و هاتووچۆی داگیرکەران ڕاگیرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە.

- لە ٢١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٥، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لێدرا و تێکشکا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجام دراوە.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ١٣:٣٠و ١٣:٤٥و ١٤:٠٠کە داگیرکەران دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی پێشڕەوی بکەن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج. دوای ئەم ئۆپەراسیۆنانە داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشە بکەن.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٢:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

هەرێمی مەتینا؛

- لە٢٠ی کانوونی دووەم کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی بێشیلی تێکشکێندرا.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی دەستیان بە جووڵە کرد، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج و هاتووچۆیان ڕاگیرا.

- لە ٢١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

- لە ڕۆژانی ١٨و ١٩ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان ٥جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

- لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٢ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی بەرخۆدانی شێلازە لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانی شەڕمان ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٥ جار بە گازی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی دیکەی سوپای داگیرکەری تورک؛

- لە نێوان ڕۆژانی ١٨ بۆ ٢٣ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بربزینە، شەهید شەریف، سنین، لولان و گۆشینە لە خاکەکوراک ١٩ جار، سەرکە، سپیندەر، دراشە، سیسەر، زوکە، یەکەماڵە، مژە، دارییە هرچە و دینارتە لە گارێ ١٣ جار، هەرێمی بەرخۆدانی سەری مەتینا و گۆڕپانی بەرخۆدانی بێشیلی لە مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جۆدی و شاخی بەهار کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ. ٥ جار، بە گشتی ٤١جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کراوە.

- لە ٢٢ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، ٥جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.