چەتەکان لە عەفرین هەڵدەکوتنەسەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورددا
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵدەکوتنەسەر ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی میدان عەکەسێی شاری عەفرینی داگیرکراودا.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵدەکوتنەسەر ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی میدان عەکەسێی شاری عەفرینی داگیرکراودا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار-ئانها چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵدەکوتنەسەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورد لە گوندی میدان عەکسێی شاری عەفرینی داگیرکراو، لە ئەنجامی ئەو کارە دزێوەی چەتەکان ژنێکی دووگیان کۆرپەلەکەی لە باردەچێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بە گوێرەی ئەو گرتەڤیدۆییە لە لایەن خاوەن ماڵەکەوە پێیان گەیشتووە، دەردەکەوێت کە چەتەکان سەرجەم کەلوپەلی ماڵەکەیان تاڵان کردووە و بە دوای پارە و شتی بەنرخدا گەڕاون.
خاوەن ماڵەکە ئاماژەش بەوەدەکات چەتەکان لێیان داوە و بە هۆی ڕووداوەکەوە هاوژینەکەی کە لە پێنجەم مانگی دووگیانیدا بووە کۆرپەلەکەی لە بارچووە.