لە تەقینەوەکەی منبجدا ٣ کەس گیانی لەدەستداوە
لە شاری منبجی داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمیبلێکدا ٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
لە شاری منبجی داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمیبلێکدا ٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
لە ناوەندی شاری منبج کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبیلێک تەقیوەتەوە، بە گوێرەی گەواهیدەرەکان دەنگی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکە لە نزیک قوتابخانەی زێدان حنێزل بووە کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە.
لای خۆیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە منبج تۆتۆمبیلێک تەقیوەتەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٥ی دیکەش بریندار بوون.