بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ فرات ئەپۆزدەمیر لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا. پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ پشکنین ڕۆشتووەتە ماڵ و کارگەکەی ئەپۆزدەمیر.
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ فرات ئەپۆزدەمیر لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا. پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ پشکنین ڕۆشتووەتە ماڵ و کارگەکەی ئەپۆزدەمیر.
نوسینگەی لێکۆڵێنەوەی تاوانی تیرۆری داواکاری گشتی کۆماریی ئەستنەبوڵ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنکاریی"دا دەربارەی سەرۆکی نوسینگەی یاسایی ١ی ئەستەنبوڵ ئیبراهیم ئۆزدین کابۆگلو و ١١ لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری نوسینگەکە دۆسیەکی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.
دۆسییەکە کە دەربارەی کابۆگلو و ١١ ئەندامی لیژنەکەدا بۆ داخستنی بەڕێوەبەرییەکەیان کراوەتەوە و هەروەها لەبەر پاساوی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنکاری" لە وەزارەتی دادەوە بڕیاری لێکۆڵێنەوە دراوە.
داواکاری گشتی کۆماریی ئەستەنبوڵ بە پاساوی ئەوەی نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ پەیوەست بە تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن دەوڵەتی تورکی قڕکەرەوە تیرۆرکران، لەسەر هەژماری 'میدیا دیجیتاڵی ئیکس' بابەتییان بڵاکردووەتەوە، پەیوەست بە سەرۆکی نوسینگەی یاسای ئەستەنبوڵ کابۆگلو و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری لێپرسینەوەی دەستپێکردبوو.
ڕاگەیاندرا پشکنینی پۆلیس لە کارگە و ماڵی ئەپۆزدەمیر بەردەوامە.