ڕێبەرایەتیی ژنانی MLKP/KKO: خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا دەکەین

ڕێبەرایەتیی MLKP/KKO بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوای کرد و گوتی: "ڕژێمی فاشیستی داگیرکەر، چ هەڕەشەیەک دەکات با بیکات شۆڕشی ڕۆژئاوا ناکەوێت".

ڕێبەرایەتیی ژنانی  MLKP/KKO لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە "شۆرشی ڕۆژئاوا، دەستکەوتی هەموو ژنانی جیهانە" و گوترا: "داگیرکەری فاشیست بە سەرکردایەتی ئەردۆگان، ئەمڕۆ بۆ لە ناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و لە ناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەموو هێزەکانی سەفەربەرکردوە".

ڕێبەرایەتیی ژنانی  MLKP/KKO گوتی: "ڕژێمی فاشیستی داگیرکەر چ هەڕەشەیەک دەکات با بیکات، شۆرشی ڕۆژئاوا ناکەوێت. شۆڕشی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە داگیرکەر، دەسەڵاتداری، سیستەمی نکۆڵیکردن و زۆرداری فاشیست تێک دەشکێنێت.

شۆرشی ڕۆژئاوا دەپارێزین، داگیرکەر، فاشیزم و هاوکارەکانیان، نەژاپەرەستەکان تێک دەشکێنین.

بانگەواز لە هەموو ژنانی تورکیا، باکووری کوردستان و هەموو ژنانی جیهانی ئازادی و تێکۆشانی یەکسانی و دادپەوەری بەڕێوەدەبەن یەکگرتنیان لەگەڵ ڕۆژئاوا فراوان بکەن".