لە ئێشکگری ئاکدەنیزدا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا

لە بەردەم شارەوانی ئاکدەنیز لە ئێشکگری دژی کودەتای قەیومدا هێرشە قڕکاریی و داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا و سڵاو لە بەرخۆدانەکانی تشرین کرا.

چالاکی ئێشکگری لە دژی کودەتای قەیوم لە پێش شارەوانی ئاکدەنیز لە ڕۆژی ١٤هەمینی چالاکییەکانیدایە. لە چالاکییەکەدا پەڕلەمانتاری دەم پارتی ئامەدەبوون و هاوشانی جەماوەرەکە درووشمی "هەڵبژاردن ئیرادەمانە"، "قەیومی دز ئاکدەنیز جێ بهێڵە" و "لەگەڵ گەلانی ڕۆژئاواین و بەتەنها نین" بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا پەڕلەمانتاری مێرسینی دەم پارتی پەریهان کۆجا قسەیکرد و جەختی کردەوە لە تێکۆشانیان دژی سەپاندنی قەیوم بەردەوام دەبن، کۆجا سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و ئاماژەی بەوەدا هەموو هێرشێکی دڕندانە لە دژی گەلی ئێشکگری بەنداوی تشرین دەکرێت و وتی: "لێرەوە لە ئێشکگرییدان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر تشرین، هەڵوێستمان جەختکردنەوەیە لەسەر ئاشتی. قوربانیانی هێرشەکان یاد دەکەیەنەوە و بەردەوام دەبین لەسەر ئامانجەکانیان."

دواتر هاوسەرۆکی ئاکدەنیزی دەم پارتی نزار ئەسین قسەیکرد و لە قسەکانییدا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا دەستنیشانیکرد ئەو هێرشانە نەک بەتەنها لەسەر گەلانی هەرێمەکە، هاوکات مەترسییە بۆ سەر داهاتووی سووریا و وتی: "بێدەنگی لەبەرانبەر ئەو کریارە قڕکارییانەدا هاوبەش بوونە لەو تاوانانەدا کە دەکرێت. بۆیە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە بەرگری لە مۆدێلی دیموکراتیکانەی ڕۆژئاوا بکەن. سڵا لە بەرخۆدانی گەل لە تشرین دەکەین."