چالاکی ڕحا: دەبێت هەمووان بۆ پشتگیری دان ڕوو لە ڕۆژئاوا بکەن!

لە ڕحا بە چالاکییەک هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژئاوای سووریا شەرمەزار کرا و گوترا: "دەبێت هەمووان بۆ پشتگیری بەرخۆدانەکان ڕوو بکەنە رۆژئاوای کوردستان."

ڕێکخستنی دەم پارتی و بەدەپەی ڕحا و چالاکوانانی تەژەئا بە ئەنجامدانی چالاکییەک ناڕەزایەتییان بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکای دەوڵەتی تورک و چەتاکانی لەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە بەنداوی تشرین دەربڕی.

لە چالاکییەکەدا کە لە بەردەم ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا ئەنجامدرا، چەندین پەڕلەمانتاری پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون.

'دەستی ئاشتی بۆ گەلی ڕۆژئاوا درێژەکەین'

پەڕلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و دەستنیشانیکرد لە کاتێکدا گەلی کورد لە قۆناغێکی مێژوویدایە بە هەموو دڕندایەتییەک هێرشی سەر کەسانی مەدەنی دەکرێت لە بەنداوی تشرین و وتی: "تشرین شکۆمانە، هیچ کاتێک خاکی کەسمان داگیرنەکردووە. دەستی ئاشتی بۆ ڕۆژئاوا درێژدەکەین. ئەو گەلە شایستەی ئاشتیین."

'مۆدێلی ڕۆژئاوا جێ هیوایی هەموو گەلانە'

ئۆجالان باسی لەوەکرد پێویستە کوردان یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن و وتی: "دەبێت سیاسەتمەدارانی کورد لە هەموو جێگەیەک بە یەکگرتوانەوە پشتیوانی ڕۆژئاوا بکەن. مۆدێلی ژیانی نوێیی ڕۆژئاوا جێ هیوای هەموو گەلانە. ئێمە پشتگیری لێ دەکەین. هێرشەکانی سەر تشرین شەرمەزار دەکەین. دەبێت کۆتای بەو هێرشانە بهێندرێت و هەنگاو بۆ چارەسەری دیموکراتیکانە بنرێت. سڵاو لە خەڵکی ئێشکگری بەنداوی تشرین دەکەین کە بۆ پاراستی خاکەکەیان هەموو قوربانییەک دەدەن."