فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا دێرسیم حەسەکەی یادکردەوە
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا، شەهید دێرسیم حەسەکە (ئەحمەد حەمید یاسین)ی یادکردەوە.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا، شەهید دێرسیم حەسەکە (ئەحمەد حەمید یاسین)ی یادکردەوە.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا بۆ یادکردنەوەی شەهید دێرسیم حەسەکە (ئەحمەد حەمید یاسین) لە ٢١ی کانوونی دووەم شەهید بوو بە ڕاگەیاندراوێک یادکرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە: "هەڤاڵمان دێرسیم حەسەکە (ئەحمەد حەمید یاسین) خۆی برینداری جەنگ بوو، لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆداندا جێی گرت، لە ٢١ی کانوونی دووەم لە نەخۆشخانە لە کاتی چارەسەکردن گەشتە کاروانی شەهیدان.
لە پڕۆسەی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریادا هەڤاڵ دێرسیم ساڵی ٢٠١٢ لە هۆڵ بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە بوو. هەڤاڵمان دێرسیم لە ماوەیەکی کەمدا لە سەربازی و فکری خۆی پێش خست، بە هەڵوێست تێکۆشانی لە نێو هەڤاڵانی بوو بە نمونە.
هاوڕێ دێرسیم ساڵی ٢٠١٩ لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر و چەتەکانییدا لە بەرخۆدانی شکۆمەندی سرێکانی جێی گرت و لەوی بریندار بوو. هەڤاڵ دێرسیم لە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نێو تێکۆشانی گەلان لە هەمووکات زیاتر کار و خەباتی کرد وەک فەرماندەیەک چەندین هەڤاڵی پەروەردە کرد.
فەرماندە و هاوڕێمان دێرسیم بە فەلسەفە و فکری ڕێبەر ئاپۆ پێش خستبوو، بۆ ئەوەی پارادیمی ڕێبەرایەتیی لە تەواوی هەرێمەکە پێش بکەوێت بە خۆشەویستی و ئیشقێکی مەزنەوە خەباتی دەکرد.
وەک کەمئەندامانی شەڕ بە تایبەت بنەماڵەی شەهید دێرسیم، لە تەواوی گەلان سەرەخۆشی دەکەین. بەڵێن دەدەین بە هەڤالان و گەلەکەمان وەک کەمئەندامانی شەڕ هەمیشە لە گۆڕەپانی شەڕ لە دژی داگیرکاری لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.