هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

شاندی ئیمراڵی سبەی ڕاگەیاندراو بڵاودەکاتەوە

ڕاگەیاندرا کە شاندی ئیمراڵی دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، سبەی ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاودەکەنەوە.

دیداری ئیمراڵی

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. دیدارەکە ٤ کاتژمێری خایاند.

زانراوە، شاندەکە سبەی دەربارەی دیدارەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاودەکەنەوە.