لە مێردین هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا
لە مێردین بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی سەر تشرین ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە تشرین کرا.
لە مێردین بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی سەر تشرین ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە تشرین کرا.
لە مێردین بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری لە ژنان و پەڕلەمانتاران لە فولکەی قۆسەری شارەکە لێکترگردبوونەوە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" تا پێش باڵەخانەی دەم پارتی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد و لەوێ جەماوەری گەلی ژنان ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن وتەبێژی تەژەئای مێردین خەدیجە ئۆنجو خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا سات بە سات هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەت لەسەر گەل لە بەنداوی تشرین لە زیادبووندایە و لەو هێرشانەدا کەسانی مەدەنی و ڕۆژنامەوان بە شێوەی تاوانی جەنگی تیرۆر دەکرێن.
'مۆدێلی ڕۆژئاوا مۆدێلی یەکسانی و دیموکراسی پێکەوەیی گەلانە'
ئۆنجو ئاماژەی بەوەشدا مۆدێلی ڕۆژئاوا مۆدێلی تێکۆشانی دادپەرەوەری، یەکسانی و دیموکراسی گەلانە و وێڕای هەموو سەختییەکان لە بەرفراوانبووندایە و وتی: "وەرن پێکەوە بە تێکۆشانمان کۆتایی بە ڕژێمی قڕکەر و نکۆڵیکەر بهێنین کە لە لایەن هێزەکانی سەرمایەدارییەوە پەرە پێدەدرێت."
'بەرخۆدانی تشرین کلیلی شۆڕشی ڕۆژئاوایە'
هەر لە ڕێپێوانەکەدا پەڕلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش ئاڵتن قسەیەکرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی تشرین کرد و وتی: "بەرخۆدانی تشرین کلیلی شۆڕشی ڕۆژئاوایە. بۆیە گەلە بە حورمەتەکەمان ماوەی ١٦ ڕۆژە لە بەرخۆداندانی ئازادییدایە بە ئێشکگرییان. بەڵام هێرشێکی قڕکەرانە لەسەر گەل ئەنجام دەدرێت. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی مەنیجە حاجۆ و باوکی تەیاردا سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین دەکەین."