بە دیمەن

لە کامێرای ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەردەکەویت

قەسەدە درۆنێکی جەنگی دەوڵەتی تورکی خستە خوارەوە و لەگەڵییدا دیمەنە تۆمارکراوەکانی درۆنەکەی بڵاوکردەوە.

قەسەدە دیمەنی ئەو درۆنەی بڵاوکردەوە کە خرایە خوارەوە. لە دیمەنەکەدا بینرا، کە ئەو درۆنە هێرشی مەدەنییەکان دەکات لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەکار دەهێنرێت.

لە دیمەنە تۆمارکراوەکانی درۆنەکە بارەگای سەربازی و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی گەواستنەوەی سەربازی، کەمپی پەروەردە و خاڵی فڕین بینرا.

 لە هێرشەكانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین کە بەفرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومانی دەکات، تاوەکو ئێستا ٢٠ کەسی مەدەنی شەهید کراون و ١٢٠ کەسیش برینداربوون.