کۆچبەرانی سەرێکانی: پێویستە هەموو ڕێکخراوەکان هاوکاری ئیدارە خۆبەڕێوەبەری بکەن

کۆچبەرانی سەرێکانی ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان هەمووکات بەرخۆدان دەکەن و بانگەواز لە ڕێخکراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە پشتیوانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری بکەن لە گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و جێی خۆیان.

لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی سەرێکانی و گرێ سپییان کرد و داگیریان کرد. لە دوای داگیرکردنی ١٠٠ هەزار هاوڵاتیی ناچاری کۆچبەرکردن بوون و لە کەمپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا نیشتەجێ کران. کۆچبەران لە کەمپی واشۆکانی و دەرەوەی لە نێو ئێش و ناڕەحەتی ژیان دەکەن. ئازاری کۆچبەران ژیانی نێو خێمە نییە، برینی ئەوان دووربوونە لە زێدی خۆیان. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی ئیدارەی هەتەشە، هیوایان بۆ گەڕانەوەی سەلامەت زیاد بوو.

کۆچبەرانی سەرێکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد، خوازیاری ئەوەن دەنگیان بگەیەنن بە جیهان کە بە سەلامەتی و ئارامی بگەڕێنەوە جێ و ماڵی خۆیان.

'داواکاریمان گەڕانەوەیە بە سەلامەتی'

یەکێک لە کۆچبەرانی سەرێکانی ئەمیرە ئەحمەد کە لە کەمپی سەرێکانی شاری حەسەکە نیشتەجێیە، ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دۆخی ئەوان وەک کۆچبەر ببینن و گوتی: "دەتوانین بڵێن لە دوای ڕووخانی سیستەمی بەعس و لە خاکی سووریا نەما، هەموو کەسێک گەڕایەوە ماڵ و جێی خۆیان، بەڵام کۆچبەرانی عەفرین و سەرێکانی هێشتا لە دۆخی کۆچبەری دەژین. ئەمە ڕەت دەکەینەوە و دەڵێن پێویستە هەموو کۆچبەرێک بگەڕێتەوە ماڵ و جێی خۆی. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی ناومان ببات و داگیرمان بکات چەتەکانی لە نێوماندا بڵاو دەکاتەوە. هەربۆیە بانگەواز لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە دەکەین کە هاوکاریمان بکات بۆ ئەوەی بە ئارامی بگەرێینەوە بۆ ماڵ و خاکی خۆمان".

'ئەمە ٥ ساڵە ئێمە لە دۆخی کۆچبەریداین'

کۆچبەری سەرێکانی محەمەد ئاتی ئاماژەی بەوەکرد کە هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبن هەتاوەکو بە ئارامی دەگەڕێنەوە جێ و خاکی خۆیان و گوتی: "دەوڵەتی تورک هەمیشە بە ناوی ئیسلام بانگەواز دەکات و دەڵێت ئاشتییم دەوێت بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئەمە ٥ ساڵە لە مال و شوێنی خۆمان جێهێشتووە، چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئەمە نابینن. بەداخەوە کە دەبینین ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن. بانگەواز دەکەین ئیتر بەسە ئێمەش وەک هەموو کۆچبەرانی سووریا دەمانەوێت بگەڕێینەوە ماڵەکانمان".

'دەمانەوێت بگەڕێینەوە ماڵەکانمان'

خەدرا عەبد ئەل هادی ژنێکی کۆچبەری سەرێکانییە، ئاماژەی بەوەکرد کە سیستەمی بەعس ڕووخا، دەبێت هەموو چەتەکان لە خاکە داگیرکراوەکەیان دەربچن و گوتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە زۆر لە ماڵەکانی خۆمان کۆچبەری کردین بەڵام ئێستا بانگەواز لە تەواوی جیهان دەکەین کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ماڵەکانمان دەربکەن و جارێکی دیکە ئێمە وەک کۆچبەرانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی بگەرێینەوە جێ و ماڵی خۆمان".