شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بچنە ئیمراڵی.

شاندی ئیمراڵی

ئەمڕۆ، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری دووەم سەردانی ئیمراڵی دەکات و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار ئەنجام دەدەن.

پێشتر لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هەریەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی “سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان” سەردانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، دواتر لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبەر ئاپۆ شاندەکە بە یاوەری سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، کە قەیووم لە جێگەی دانراوە ، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و بەشێک لە زیندانییانی سیاسییان کرد.

تا ئێستا نەزاندراوە شاندەکە لە کێ و کێ پێکدێت.